کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان


ڕاگوێزرانی هاووڵاتییه‌ك بۆ زیندانی بۆكان

ڕاگوێزرانی هاووڵاتییه‌ك بۆ زیندانی بۆكان

ڕاگوێزرانی هاووڵاتییه‌ك بۆ زیندانی بۆكان

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان كه‌ بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپاوە، به‌ مه‌به‌ستی ته‌حه‌مۆلی ماوه‌ی حوكمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی زیندانی ناوەندیی ئەمشارە كراوه‌.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی “عوسمان مامەپوور” كه‌ پێشتر له‌ لایه‌ن دادگای ڕژیم له‌ شاری بۆكان حوکمی ٤ ساڵ زیندانی بەسەردا سه‌پابوو، نزیکەی دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی بۆکان کراوە و ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ زانیاری زیاتر لە سەر په‌روه‌نده‌ی ناوبراو لە بەر دەست دا نییە.