
كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داریی تاران ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی مانگی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تیی به بارودۆخی ناله‌باری كاریان و سه‌رنج نه‌دانی كاربه‌ده‌ستان به پاراستنی ته‌ندرووستی كرێكاران، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی شاره‌داریی له‌كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له بارودۆخێكدا و به بێ كه‌مترین ئیمكاناتی بێهداشتی كاریان كردووه و له مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه‌ش، چه‌ندین ڕاپۆرت سه‌باره‌ت به قه‌ره‌نتینه‌كرانی شاره‌داریی مه‌نته‌قه ١٣ی تاران و ته‌عتیل بوونی شوڕای شاری ئه‌مشاره، به‌هۆی مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا بڵاوكرابوویه‌وه. بارودۆخی كرێكارانی شاره‌داریی تاران له‌و كاته‌وه هه‌تا ئێستا نه‌ته‌نیا ئاڵوگۆڕێكی به‌سه‌ر نه‌هاتووه، به‌ڵكوو چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوان به‌م ویرووسه ئه‌وانی زیاتر له جاران نیگه‌ران كردووه.
