به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە ماوەی شەش مانگە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمهوه دەستبەسەر و تا ئێستاش هەواڵی دەستبەسەرکرانی میدیایی نەکراوە.
بە پێی ئهم ڕاپۆرته، “ئارام خوسرەی” تەمەن ٣٥ ساڵ و خهڵكی شاری سنه، پاییزی ساڵی ٩٨ لە لایەن هێزهكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە دەستبەسەر و تا ئێستا لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگیراوه. شایانی باسه، ئارام خوسرەی لە لایەن دادگای ڕژیم له شاری مەریوان بە تۆمەتی “سیخۆڕی و هاوکاری لەگەڵ یهكێك له حیزبه نهیارهكانی ڕژیم” حوکمی سێ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە. ئارام خوسرەوی لە کاتی بەڕێوەچوونی دادگاییەکەیدا لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە و لە کاتی دەستبەسەربوونی تا ئێستاش مۆڵەتی مەرەخەسی پێ نەدراوە.