به پێی ڕاپۆرته‌كان، كارخانه‌ی كۆنتۆڕسازیی ئێران به‌دوای ده‌ركردنی كرێكاره‌كانی و ته‌عتیل كردنی كارخانه، له وه‌ڵام دانه‌وه به ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاران خۆی بواردووه، به‌ڵام كرێكارانی ده‌ركراو هه‌روا به‌رده‌وامن له ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، له‌ڕێكه‌وتی ١٥ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵه‌وه ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی كۆنتۆڕسازی ئێران له ناڕه‌زایه‌تیی به بڕیاری كارفه‌رما بۆ ته‌عتیل كردنی كارخانه، هه‌موو ڕۆژێك له به‌رامبه‌ر ئه‌م كارخانه‌یه ده‌ست ده‌ده‌نه كۆبوونه‌وه. ناڕازییان ده‌ڵێن: مه‌به‌ست له‌م كۆبوونه‌وه‌یه، كه‌مته‌رخه‌می به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه و به‌رپرسانی ئۆستان له ئاست داواكاری كرێكاران بۆ ئیدامه كاری كارخانه و په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ستی كرێكارانه. ده‌شڵێن: له ساڵی ٩٥وه تا كۆتایی ساڵی ٩٨، نزیكه‌ی ٢٦ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان هه‌یه كه په‌رداخت نه‌كراوه و له‌م ڕێژه‌یه، نزیكه‌ی ٩ مانگی پێوه‌ندی به ساڵی ٩٨وه‌یه.