ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه کۆڵبەرێکی لاو لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود و کاتێک به‌نیازبوو خۆی لە دەستی هێزەکانی ڕژیم دەرباز بکات، خۆی خستە ناو ڕووباری سیروان و گیانی لە دەستدا.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پووشپەڕ، پۆلێک کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود لە نزیک پردی زەلتە کەوتنە بۆسە هێزەکانی ڕژیم، بۆ ده‌رباز بوون له بۆسه‌كه چەند کۆڵبەر خۆیان خستووەتە ناو ڕووباری سیروان و یەکێکیان به ناوی “ئایه‌ت یووسفی” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ و خەڵکی گوندی زمکان سەر بە سەلاسی باوەجانی گیانی لە دەست داوە.