به پێی ڕاپۆرتهكان، ژمارەیەک لە کەسانی سەر بە ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی لە ناوچەی شاروێرانی مهاباد، دارستانەکانی ئەو دەڤەرە بۆ فرۆشتن بڕیوهتهوه.
شایانی باسه، دانیشتوانی ناوچەی شاروێرانی مهاباد دژی ئەو کەسانە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە، بەڵام ئەو کەسانە چونکە لەلایەن ڕێژیمەوە پشتیوانییان لێ دەکرێت، ناڕەزایەتیی خەڵک ههروا بێ ئاكام ماوەتەوە.سووتاندنی دارستانەکان، بڕینی دار و فرۆشتنیان لە بازاڕەکانی شارەکانی ئێراندا، بڕینی دار بۆ خەڵووز، لەنێوبردنی دارستان بۆ دروستکردنی باخ و هیتد، لەو چالاکییانهن کە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، لە کوردستاندا پەرەی سەندووە و خەڵک ڕژیم و سپای تێرۆریستی پاسداران بە تاوانباری سەرەکی دەزانن.