ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه سەرەڕای هەوڵەکان بۆ روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا و دۆزینەوەی پێکوتەی تایبەت، زانایانی رێکخراوی تەندروستی جیهانیی ڕایانگهیاندووه: روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا پێنج ساڵی دەوێت و رەنگە بۆ هەمیشە بمێنێتەوە.
“مایک رایان”، شارەزای بواری فریاکەوتن لە رێکخراوی تەندروستی جیهانیی رایگەیاندووه: ویرووسی کۆرۆنا بەهیچ شێوەیەک لەناو ناچێت و وەک هەر پەتا و نەخۆشییەکی دیکە دەمێنێتەوە. ئاماژەی بەوەشکردووە؛ تائێستا نەگەیشتوینەتە ئەو بڕوایەی ویرووسی کۆرۆنا لەناوبچێت، یان بنەبڕبکرێت و نەمێنێت، بڕوامان وایە کۆرۆنا دەبێتە کێشەیەکی درێژ خایەن. دهشڵێت: سەرەڕای ئەوەی جیهان سەرکەوتنی بەدەستهێناوە لە چۆنیەتی روبەڕوبونەوە و کۆنتڕۆڵکردنی، بەڵام هێشتا کۆرۆنا پێویستی بە هەوڵی زیاتر هەیە تا ئەوکاتەی ڤاکسینی تایبەتی بۆ دەدۆزرێتەوە. لەسەر ئاستی جیهان توێژینەوە لەسەر زیاتر لە (100) ڤاکسین و پێکوتەی دژ بە ویرووسی کۆرۆنا دەکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا زانایان و شارەزایای بواری نەخۆشیە ویرووسی گواستراوەکان پێیانوایە دۆزینەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا کاتێکی زیاتری پێویستە.