کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

‌هه‌ڕه‌شه‌ی زیندانی كران له‌ چالاکێکی مەدەنی شاری سه‌قز

‌هه‌ڕه‌شه‌ی زیندانی كران له‌ چالاکێکی مەدەنی شاری سه‌قز 1

لە درێژەی بانگهێشتکردن و لێپرسینەوەی چالاکان و هاووڵاتییان لە شارەکانی کوردستان، چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی سەقز لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگهێشت کراوە و هەڕەشەی زیندانیکردنیان لێ کردووە.

ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی مانگی سەرماوەز، “ئەیووب جەوانپوور” چالاکی مەدەنیی شاری سەقز، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات، بۆ ماوەی چەند كاژێر لەلایەن ئەو ناوەندە ئەمنییەتییەوە، لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز لەو چالاکە مەدەنییە بەڵێننامەی نووسراوەیان وەرگرتووە کە نابێت هیچ جۆرە چالاکییەک ئەنجام بدات و لە ئەگەری هەر جۆرە ئەنجامدانی چالاکییەک، لەگەڵ سزای زیندانیکردن بەرەڕووی دەکەنەوە.