زیاتر لە ٢٠٠ کرێکاری شیرکەتی “ئاب تابان” لە ناوچەی “جۆفەیری” سەر بە شاری هۆوەیزە، لە ئۆستانی خووزستان، لە ناڕەزایەتی بە پەرداخت نەکردنی حەقدەستە دواخراوەکانیان دەستیان لە کار کێشایەوە و مانیان گرت.
بە وتەی کرێکارانی ناڕازیی، پەیمانکاری ئەو شیرکەتە دەرکراوە و کرێکاران ٢ مانگە هیچ حەقدەستێکیان پێ نەدراوە. شایانی باسە، کرێکارانی ئەو شیرکەتە لە مانگی گەلاوێژیشدا، بۆ وەرگرتنی حەقدەست و مۆتاڵباتەکانیان مانیان گرتبوو. جێگەی ئاماژەیە کە یەکێک لە خواستەکانی کرێکاران، پەرداختی حەقدەستەکانیان لە کاتی خۆی دایە.