چهارشنبه – ۲۹ خرداد – ۱۳۹۸ , 19 – 06 – 2019
ڕووداو گه‌لێك له مێژوو هه‌ر وڵاتێكدا هه‌ن كه نه‌ك هه‌ر بۆ ده‌وره‌یه‌ك چاره‌نووسی كۆمه‌ڵگایه‌ك دیاری ده‌كه‌ن، به‌ڵكوو وه‌ها له بیره‌وه‌ر‌ی مێژووی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا ده‌چه‌سپن كه له نه‌وه‌یه‌كه‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌كی دیكه ده‌گوازرێنه‌وه و كاردانه‌وه‌ی درێژماوه‌یان له سه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵگا ده‌بێت. ئه‌گه‌ر شوڕشی مه‌شرووته و كوده‌تای ٢٨ی گه‌لاوێژ، قۆناغ گه‌لێكی گرینگ له ڕووداو گه‌لێكی مێژووی بوون كه كۆتایی سه‌رده‌مێكی كۆن و ده‌ستپێكی سه‌رده‌مێكی نوێیان ده‌ست نیشان ده‌كرد، هه‌ر به‌و ڕاده‌یه‌ش ٣٠ی جۆزه‌ردانی ١٣٦٠ ئه‌م كاریگه‌رییه هه‌بوو. به‌ستێنی ئه‌وه‌یكه له ٣٠ی جۆزه‌ردانی ئه‌و ساڵه ڕوویدا، هه‌ر پێش له ڕووخانی ڕژیمی شا، له لایه‌ن ڕه‌وتی ئیسلامییه‌وه ئاماده كرابوو. ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه به جۆش و خرۆشه‌وه بۆ ئازادی و ریفاه و یه‌كسانی و ئازادی هاتبوونه مه‌یدان، له خۆشی ڕووخانی ڕژیمی شادا نه‌یان ده‌زانی كه چ دیارده‌یه‌ك خه‌ریكه خۆی بۆ جێنشینی ئه‌و ڕژیمه ئاماده ده‌كات. ئه‌گه‌ر له حاڵ و هه‌وای ئه‌وه‌ی ئه‌و كات پێیان ده‌وت “به‌هاری ئازادی” خه‌ڵك و هێزه سیاسییه‌كان له خۆش باوه‌ڕی به ئازادی و یه‌كسانی وشه گه‌لێك له‌م چه‌شنه كه به‌ناوه‌ڕۆك به‌تاڵ كرابوون به‌سه‌ریان ده‌برد، ئه‌وه شتێك نه‌بوو جگه له هه‌ستێكی عاتفی كه تێیدا خه‌باتی چینایه‌تی له‌به‌ر چاو نه‌گیرابوو. ئه‌و وشه گه‌له وه‌ها له واتای خۆیان به تاڵ ببوونه‌وه كه ده‌ت گوت چینه جیاوازه‌كان ته‌نیا به‌هۆی سوئه ته‌فاهۆمه‌وه له‌یه‌ك ترازاون.
له‌م بازاڕه شێواوه‌دا ئه‌وانه‌ی كه خۆیان به نوێنه‌رانی چینی كرێكار ده‌زانی له نه‌شئه‌ی ئه‌و یه‌كسانییه ده‌غه‌ڵ كارانه‌یه‌دا نۆقم ببوون. كرێكاران له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌داران ده‌ست له ناو ده‌ستی یه‌ك شوڕشی ڕێبه‌ندانیان به‌ڕێوه‌بردبوو و پێیان وابوو له پاڵ ده‌ستی ئه‌وان دا ڕزگاری كرێكارانیش مه‌یسه‌ر ده‌بێت. چینی كرێكار و نوێنه‌رانی نه‌یانتوانی به‌شی خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه بێنه مه‌یدان، تا له ئاكامی ئه‌م ڕووداوه‌دا جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك له قامه‌تی چینی كرێكاردا ڕێبه‌ری كۆمه‌ڵگا ببینێته‌وه، به‌ڵام دژه شۆڕش كه ئێستا دوای ١٤٠٠ ساڵ ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه گرتبوو نه‌ك هه‌ر له بیری بینا كردنه‌وه هه‌موو داموده‌زگای ئیداری و سه‌ركوتی ڕژیمی ڕووخاوه‌وه بوو، به‌ڵكوو له هه‌وڵ دا بوو هه‌رچی خێراتر ته‌كلیفی خۆی له‌گه‌ڵ شوڕش و خه‌ڵكیش یه‌ك لا بكاته‌وه. به‌هۆی ئه‌وه‌یكه شوڕش هێشتا به‌ته‌واو له پێ نه‌كه‌وتبوو و له‌گه‌لێك له شوێنه‌كان هه‌روا مه‌قاومه‌تی ده‌كرد، شوڕا كرێكارییه‌كان له هه‌وڵی په‌ره‌سه‌ندن و گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان بوون، له‌حاڵێكدا كه دانشگا مه‌یدانی حوزووری به‌هێزی كۆمۆنیسته‌كان بوو، ژنان ڕێكخراو گه‌لی دیفاع له مافی خۆیان پێكهێنابوو، توركه‌مه‌ن سه‌حرا و به تایبه‌ت كوردستان ببوون به هێمای خۆڕاگری شوڕش، دژه شوڕش له قامه‌تی بۆرژوازی ئیسلامییدا ماشینی سه‌ركوتی خۆی بۆ كوشتار ئاماده ده‌كرد. ئه‌و ماشینه سه‌رئه‌نجام له ٣٠ی جۆزه‌ردانی ساڵی ١٣٦٠دا كه‌وته حه‌ره‌كه‌ت. ڕۆژانه به سه‌دان كه‌س له سه‌ر شه‌قامه‌كان و له زیندانه‌كاندا ئێعدام ده‌كران. به‌مجۆره جۆزه‌ردانی ١٣٦٠ نیشانه‌ی كۆتایی سه‌رده‌مێك و ده‌ستپێكردنی ده‌وره‌یه‌كی نوێ بوو. ئه‌گه‌ر ڕژیمی شا نه‌یتوانی بوو شوڕشی ئێران سه‌ركوت بكات، ئه‌م ئه‌ركه كه‌وته سه‌ر شانی بورژوازی ئیسلامیی و له جۆزه‌ردانی ساڵی ١٣٦٠دا به‌ئه‌نجامی گه‌یاند. بگیر و ببه‌نده‌كان وه‌كوو سێلاوێك ده‌ستیان پێ كرد. ناوی تیره‌باران كراوه‌كان هه‌موو ڕۆژێك ده‌هاته سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌كان و شاشه‌ی تیلوێزیۆنه‌كان. ئه‌م وه‌حشیگه‌رییه وه‌ها بوو كه توانایی به‌رگری له كۆمه‌ڵگا ستاندبووه‌وه. سه‌رانی ڕژیم به ڕوو هه‌ڵماڵاوییه‌ك كه هه‌رگیز بیری لێ نه‌ده‌كراوه، هاتنه قسه و وتیان: “ئه‌گه‌ر پێویست بێ وه‌كوو ئیمامی عه‌لی ده‌بێ ڕۆژێ سه‌ری چوار هه‌زار كه‌س له به‌ده‌نیان جیا كه‌ینه‌وه.” هه‌روه‌ها وتیان: “بۆ ئه‌و كوشتاره هیچ به‌ربه‌ستێكی ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌ز وجوودی نییه.” نه‌عره‌ته‌یان ده‌كێشا كه: “سه‌ركوتی دژه شوڕش له چاو شه‌ڕ له‌گه‌ڵ عێراق ئه‌وله‌ویه‌تی هه‌یه.” به‌م جۆره بوو كه ڕژیمی ئیسلامیی خۆی داسه‌پاند. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و كوشتاره خوێناوییه ده‌یان هه‌زار كه‌سیش كه‌وتنه زیندان كه به‌شێكی زۆریان له جه‌ریان قه‌تل و عامی زیندانیان له ساڵی ٦٧دا له‌سێداره دران. هه‌ر بۆیه ده‌توانین بڵێن كه ده‌یه‌ی ٦٠ یه‌كێك له تاریكترین و خوێناوی ترین سه‌رده‌مه‌كانی مێژووی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌یه. ئاستی وه‌حشه‌تناكی ئه‌م جه‌نایه‌ته پێویست ده‌كات كه كۆمه‌ڵگا دوای زیاتر له سی ساڵیش جارێكی دیكه پێدا بچێته‌وه و ئه‌وه‌یكه له قووڵای ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا شكڵی گرتبوو بێنێته‌وه ڕوو. هه‌ڵچوونی جه‌ماوه‌ری ساڵی ١٣٩٦ به‌یانی نیشانه‌ی ئه‌م پێداچوونه‌وه بوو كه پێویسته ناوی بنێن ده‌ستپێكی كۆتایی ده‌وڵه‌تی بورژوازی ئیسلامیی.
ئه‌م ده‌وره تازه‌یه، ده‌وره‌ی هاتنه مه‌یدانی نه‌وه‌یه‌كی نوێ له ڕێبه‌رانی كرێكارییه كه به‌درووشمی “نان، كار، ئیداره‌ی شوڕایی”، ئاسۆ و ئاواتی چینی كرێكار به‌یان ده‌كه‌ن. ده‌وره‌یه‌ك كه ژنان ده‌چنه‌ن سه‌ر سه‌كۆ و حیجاب ئه‌و هێمایه‌ی سووكایه‌تی كردن به ژن تووڕ هه‌ڵده‌ده‌ن. ده‌وره‌یه‌ك كه خوێندكاران هاوجیهه‌ت له‌گه‌ڵ كرێكاران دێنه مه‌یدان. له‌م ده‌وره نوێیه‌دا كه‌متر هێزێكی سیاسیی په‌یدا ده‌بێت كه خۆی به چینی كرێكار مه‌ربووت بزانێ، به‌ڵام كه‌وتبێته شوێن خۆش باوه‌ڕی و پۆپۆلیسمی ساڵی ٥٧. ئه‌م حیزب و سازمانانه به درووستی ئێستا سۆسیالیسم و به پێویست و به مومكین ده‌زانن و نه‌ك هه‌ر چه‌شنه ڕووخانی كۆماری ئیسلامیی، به‌ڵكوو ڕووخانی شوڕشگێرانه‌ی ئه‌و ڕژیمه‌یان هێناوه‌ته ده‌ستووری كاری خۆیانه‌وه.
هه‌ر چه‌ند كه ٣٠ی جۆزه‌ردان ئه‌زموونێكی خوێناوی له مێژووی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه دایه، به‌ڵام هاوكات په‌یامێكی هوشداریشه كه هه‌رگیز له‌بیرمان نه‌چێته‌وه كه له نێوان به‌رژه‌وه‌ندی چینی كرێكار و سه‌رمایه‌دار به‌ره‌یه‌كی قووڵ وجوودی هه‌یه، ئه‌و به‌ره‌یه‌ی كه قاره‌مانانێك تێیدا ئارامیان گرتووه كه له لایه‌ن ناوه‌نده‌كانی سه‌ركوت گه‌ری بورژوازییه‌وه قه‌تل و عام كراون.