به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ژماره‌یه‌ك له ڕێكخراوه سینفی و كرێكاریه‌كان به بۆنه هاتنی ڕۆژی جیهانیی كرێكار به‌یانیه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه كه تێیدا وێڕای مه‌حكووم كردنی سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت، خوازیاری مافه ڕه‌واكانیان بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م ڕێكخراوانه‌ی كه به‌یانیه‌كه‌یان واژۆ كردووه، وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به سیاسه‌ته ئابووریه‌كانی ده‌وڵه‌ت كه بووه‌ته هۆی هه‌ژارتر بوونی توێژه لاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگا، له‌سه‌ر مافه سه‌ره‌كیه‌كانیان له‌وانه مافی پێكهێنانی سه‌ندیكای سه‌به‌خۆ و به‌ڕێوه‌بردنی ناڕه‌زایه‌تی و مافی مانگرتن پێداگریان كردووه و سه‌ركوتی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و سینفی و مه‌ده‌نی و خوێندكارییان مه‌حكووم كردووه. هه‌روه‌ها له درێژه‌ی ئه‌م به‌یانیه‌یه‌دا خوازیاری ئازاد كردنی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی ڕۆژی جیهانیی كرێكار و چالاكانی مه‌ده‌نیی ساڵی ٩٨، مافی یه‌كسان بۆ ژنان و پیاوان، زیاد كردنی لانیكه‌م حه‌قده‌ستی كرێكاران به پێی ته‌وه‌ڕۆمی واقعی و هه‌زینه‌ی مه‌عیشه‌تی بنه‌ماڵه كرێكاریه‌كان، یه‌كسان بوونی مافی موعه‌لیمانی دامه‌زراو و خانه‌نشین له‌گه‌ڵ باقیی كه‌سانی حقووق وه‌رگر، ده‌ستڕاگه‌یشتنی منداڵان به فێركردنی بێبه‌رامبه‌ر و گه‌لێك خواستی دیكه بوون.