هه‌واڵنێری حكومه‌تی مێهر رۆژی ٢٤ی رێبه‌ندان باسی له گه‌ڵاڵه‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ كردنه‌وه‌ی گرێ كوێره‌ی بێكاری كرد. ده‌وڵه‌ت رایگه‌یاندووه كه له رێگه‌ی ته‌رخان كردنی هه‌زار میلیارد تمه‌ن، واتا سێ میلیارد و ١٧٥ ملیۆن دۆلار، به شوێن گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوه‌نده داخراوه‌كانی به‌رهه‌مهێنان بۆ ناو بازنه‌ی كار و به‌رهه‌مهێنانه.
به پێی ئاماری ره‌سمی ١٠ و ٤ دههۆم له‌سه‌دی ئه‌وانه‌ی كه به شوێن كاره‌وه‌ن، واتا دوو ملیۆن و نیو كه‌س بێكاری موتڵه‌قن. له كۆماری ئیسلامی‌دا شاغڵ به كه‌سێك ده‌ڵێن كه له حه‌وتوودا سه‌عاتێك كاری كردبێت. بێكاری موتڵه‌ق ئه‌و كه‌سه‌یه كه له حه‌وتوودا ئه‌و یه‌ك سه‌عاته‌ش كاری ده‌ست نه‌كه‌وتبێت. به پێی هه‌ر ئه‌و ئاماره ١ میلیۆن و ٢٠٠ هه‌زار كه‌س له بێكارانی موتڵه‌ق كه‌سانێكن كه خوێندنی ده‌بیرستانی یان دانیشگایان ته‌واو كردووه. هه‌مووان ده‌زانن كه ئه‌و ئامارانه‌ی كه راده‌گه‌یه‌ندرێن گه‌لێك له راستی دوورن. به پێی زانیارییه‌كانی غه‌یره ره‌سمی، ئاماری جیاواز له‌م بابه‌ته‌وه هه‌یه. ئه‌م ئامارانه باس له پێنج ملیۆن، شه‌ش ملیۆن و هه‌شت ملیۆن بێكار ده‌كه‌ن. ئاماری ره‌سمی ژنان و لاوانی بێكار زۆر دوور له واقێعیه‌ته. به پێی ئاماری ره‌سمی بێكاری له ناو لاوانی ١٥ تا ٢٤ ساڵ ته‌مه‌ن و ١٥ تا ٢٩ ساڵ ته‌مه‌ن، به ته‌رتیب ٢٤ له‌سه‌د و ٢١ و دوو دههۆمی له‌سه‌د راگه‌یه‌ندراوه. به پێی هه‌ر ئه‌م ئاماره ره‌سمیانه بێكاری له ناو ئه‌و ژنانه‌ی وا به شوێن كاره‌وه‌ن له‌سه‌دا ٤٠ راگه‌یه‌ندراوه. كه‌چی به پێی زانیارییه‌كانی راگه‌یاندنه‌كانی ئێران، رێژه‌ی بێكاری له ناو لاوان‌دا نزیكه‌ی ٣٠ له‌سه‌د و له ناو ژنانێكدا كه به شوێن كاره‌وه‌ن له‌سه‌دا ٦١ به‌رئاوه‌رد ده‌كرێت. ئاماره ره‌سمیه‌كان ئه‌و واقعیه‌ته نیشان ده‌ده‌ن كه له چه‌ند ده‌یه‌ی رابردوودا هیچ پیشه‌یه‌كی خالس كه سه‌رچاوه‌ی كار بێت، پێكنه‌هاتووه. به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی وا له به‌رده‌ستدان هه‌موو ساڵێك ٦٠٠ تا ٨٠٠ هه‌زار كه‌س دێنه بازاڕی كاره‌وه. به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و واقعیه‌ته ساده‌یه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه له ١٠ ساڵی رابردوودا لانیكه‌م شه‌ش ملیۆن كه‌س هاتوونه ریزی بێكارانه‌وه. به‌و پێیه ده‌توانین بڵین كه رێژه‌ی بێكاران له ئێران زیاتر له ٨ ملیۆن كه‌سه. هه‌ڵبه‌ت ده‌زانین كه ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م له‌وانه بیمه‌ی بێكاری وه‌رده‌گرن.
ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش عه‌لی ره‌بیعی رایگه‌یاند كه له ئێران ته‌نیا ٢٠٠ هه‌زار بێكار، بیمه‌ی بێكاری وه‌رده‌گرن. رۆژی ٨ی به‌فرانباری ١٣٩٣ش محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن زودا، جێگری رێكخراوی، ته‌ئمینی ئێجتماعی وتی كه ئه‌مساڵ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بیمه‌ی بێكاریان وه‌رگرتووه له ٢١٥ هه‌زار كه‌سه‌وه بۆ ١٦٠ تا ١٧٠ هه‌زار كه‌س دابه‌زیوه. ناوبراو ماوه‌ی په‌رداختی ئه‌و بڕه بیمهیهشی به پێی پێشینه‌ی كاری هه‌ركه‌س، له ١٢ مانگه‌وه بۆ ٥٠ مانگ راگه‌یاند. رۆژی ٥ی رێبه‌ندان هه‌واڵنێری فارس باسی له گۆڕینی قانونی كار كرد. به پێی یه‌كێك له خاڵه‌كانی ئه‌م گۆڕانكارییه خاوه‌نكار مافی ده‌ركردنی كرێكاری به بیانووی رێفورم له پێكهاته‌ی كاره‌كه‌یدا، هه‌یه و ده‌وڵه‌تیش له‌مه‌وبه‌دوا ته‌نیا بۆ ٦ تا ١٢ مانگ بیمه‌ی بێكاری ده‌دات به‌م جۆره بێكار كراوانه.
ئه‌م كرده‌وه‌یه دژه كرێكارییانه له بارۆدخێكدا رووده‌ده‌ن كه خودی كاربه‌ده‌ستانی رژیم، نیگه‌رانی خۆیان له ئه‌گه‌ری هه‌ڵچوونی ئێعترازی كرێكارانی بێكار ناشارنه‌وه. به‌ڵام ده‌وڵه‌تی رۆحانی كه پاشه‌كشه‌ی پێویستی بۆ گه‌یشتن به رێكه‌وتن له وتووێژه‌كانی هه‌سته‌یی دا كردووه، به هیوای ئه‌وه‌یكه شه‌پۆلی سه‌رمایه روو بكاته ئێران و پیشه دروست بێت، هه‌رچه‌شنه هێرشێك بۆسه‌ر مافی كرێكاران بۆ خۆی به رێگه‌پێدراو ده‌زانێت.
ئه‌گه‌ر بێكاری به‌شێكی جیانه‌كراوه له سیستمی سه‌رمایه‌دارییه، كۆماری ئیسلامی حكومه‌تێكی سه‌رمایه‌داری له خراپترین جۆریدایه. ئه‌م رژیمه بێكاری نه‌هادینه كرا‌و له سیستمی سه‌رمایه‌داریدا له خراپه‌وه به‌ره‌و خراپتر بوون بردووه. ده‌وڵه‌ته‌كانی ئه‌م رژیمه وه‌كوو ده‌وڵه‌تی یازده، گه‌لێك جار بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بێكاری گه‌ڵاڵه و پرۆژه‌یان داوه‌ته ده‌رێ، به‌ڵام بێكاری نه‌ك هه‌ر كه‌م نه‌بۆته‌وه، به‌ڵكوو به‌رده‌وام زیادیشی كردووه.
به هۆی ئه‌وه‌یكه بێكاری مه‌ترسیه‌كه كه له كه‌مینی هه‌ر كرێكارێكی له‌سه‌ر كاریشدایه، خه‌بات له‌دژی بێكاری و خه‌بات بۆ دابینكردنی بیمه‌ی بێكاری كافی تا به‌ده‌ستهێنانی كار، ویستی هاوبه‌شی هه‌موو كرێكارانی بێكار و له‌سه‌ركاره. خه‌بات و ناه‌ڕه‌زایه‌تی له‌دژی بێكاری له حاڵێكدایه كه ده‌وڵه‌ت نه‌ك هه‌ر ستراتیژ و سیاسه‌تێكی بۆ پێكهێنانی پیشه‌ی تازه نییه، به‌ڵكوو خۆی هۆكاری بێكاری و كۆمه‌ڵی كرێكاران و په‌ره‌سه‌ندنی دیارده‌ی بێكارییه. سه‌رمایه‌ی ناخۆ رووی له بازرگانی و تێجارهت كردووه و هه‌موو رۆژێك شاهیدی داخرانی ژماره‌یه‌كی زۆرتر له كارخانه و ناوه‌نده تهولیدیهكانی ئه‌زمه لێدراو و ده‌ركردنی به‌كۆمه‌ڵی كرێكاران و به بیانووی ئێفلاسی ئه‌و ناوهندانهیهن.
كار و ئه‌منیه‌ت و پیشه‌یی، یان بیمه‌ی بێكاری كافی و كۆكردنه‌وه‌ی قه‌رارداده كاتیه‌كان و سپی ئیمزا، ویست و مافی بێ ئه‌م لاو ئه‌و لای هه‌موو كرێكارانی له‌سه‌ركار و بێكار و لاوانی خوازیاری كاره. به‌ڵام ئه‌م مافه به خه‌باتێكی رێكخراو و كه‌وتنه رێی بزووتنه‌وه‌یه‌ك له‌دژی بێكاری به‌دی دێت. بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه بارودۆخی بابه‌تی بۆی ئاماده‌یه. هێزی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه نه‌ك هه‌ر خێڵی ملیۆنی كرێكارانی بێكار به‌ڵكوو به ملیۆن كرێكاری له‌سه‌ركار و بنه‌ماڵه‌كانیانه، كه دێوه‌زمه‌ی بێكاری ئه‌منیه‌تی شوغڵی لێهه‌ڵگرتوون. بزووتنهیهك كه به هۆی درێژه كێشانی ئه‌زمه‌ی ئابووری، په‌ره‌سه‌ندنی بێكاری و داخوازیی هاوبه‌ش، ده‌توانێت به‌خێرایی جه‌ماوه‌ری بێته‌وه و به‌هێزتر بێت. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ده‌توانێت ئامرازی بێكاری كه له لایه‌ن سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان بۆ پێكهێنانی دوو به‌ره‌كی له ناو ریزی كرێكاراندا به‌كاربێت، پووچه‌ڵ بكاته‌وه.
به‌ڵام به‌ره‌و پێشبردنی ئه‌و خه‌باته و گه‌یاندنی تا ئاستی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری پێویستی به لێك نزیك بوونه‌وه‌ی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریی، تۆڕ و كۆڕ و كۆمه‌ڵه‌كانیان له بزووتنه‌وه‌ی كرێكارییدایه. خێڵی عه‌زیمی بێكاران و تێگه‌یشتن له‌و مه‌ترسییه پڕ له ژان و ئازارانه‌ی كه له كه‌مینی بێكاران و بنهماڵهكانیاندایه، زه‌رفیه‌تی باڵای ئێعترازیی، به تایبه‌ت له ناو توێژی ته‌حسیل كرده‌ی بێكاران، كه هه‌ست ده‌كه‌ن هه‌موو ئاواته‌كانیان به بادا چووه، پێكهێناوه. كه‌وتنه‌ی رێی هوشیارانه و هه‌نگاو به هه‌نگاوی ئه‌م خه‌باته، له هه‌مان كاتدا رێگه خۆشكه‌ری پێكهاتنی رێكخراوی جه‌ماوه‌ری و ئیدامه كاری كرێكاران ده‌بێت.