کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

یه‌كیه‌تیی ئۆرووپا، ڕێكه‌وتننامه‌ یان توندبوونه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كان!

54250466 303

ڕۆژی ههینی ١٨ی مانگی ژوئیه، بهرابهر لهگهڵ ٢٨ی پووشپهڕ، پاش چهندین جار وهدواخستن، سهرهنجام سهرانی یهكیهتیی ئۆرووپا، دانیشتنهكانیان دهستپێكرد. دهستووری كاری ئهو دانیشتنانه‌‌، پهسهندكردنی بوودجهی ٧ ساڵی داهاتووی یهكیهتیی ئۆرووپا و ههروهها تهرخان كردنی بوودجهیهكی تایبهت بوو بۆ بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ قهیرانی كۆرۆنا. پاش ٩١ كاتژمێر و نیو وتووێژ و كێشمهكێش، كاتژمێر پێنج و نیوی بهرهبهیانی ڕۆژی سێشهممه٢١ی مانگی ژووئیه، بهرابهر لهگهڵ ٣١ی پووشپهڕ، دهقی ڕێكهوتننامهكهبڵاوكرایهوه‌. بوودجهی پهسهندكراو لهلایهن سهرانی دهوڵهتانی یهكیهتیی ئۆرووپا، ههزار و ٨٠٠ ملیارد یۆرۆیه‌. لهو بڕهپارهیه٧٥٠ ملیارد یۆرۆ بۆ بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ دواهاتهئابووریهكانی قهیرانی كۆرۆنا تهرخان كراوه و ئهم ڕهقهمهلهلایهن كۆمیسیۆنی یهكیهتیی ئۆرووپاوهپێشنیار كرابوو. یهك حهفتهپێشتر سهرۆك كۆماری فهڕانسهو سهرۆك وهزیرانی ئاڵمان، لهدانیشتنێكی هاوبهشدا لهسهر ٥٠٠ ملیارد یارمهتی بێبهرامبهر، بهڕێكهوتن گهیشتن و ئهوهشیان لهدانیشتنهكاندا پێشنیار كرد. لهبهرامبهر ئهواندا پێنج وڵات لهوانهسۆئێد، فهنلاند، دانمارك، هۆلهند و ئۆتریش، بهریز بوون. سهرۆك وهزیرانی ئۆتریش ڕایگهیاند كهئهو سهردهمهبهسهر چووهكهفهڕانسهو ئاڵمان نۆسخهیان دهپێچاوهو باقیی وڵاتانی ئۆرووپاییش دهبوایهملكهچیان بوایهن. سهرۆك وهزیرانی هۆلهند ڕایگهیاند كهچیتر نایههوێ باری پێكهاتهی ناساغی ئیداری و بێ توانایی دهوڵهتانی ئیتالیا و سپانیا لهبهكردهوهدهرهێنانی ڕێفۆرمی ڕاستهقینه، بكهوێتهسهر شانیان. دهوڵهتهكانی ئیتالیا و سپانیا ئهندامانی دیكهی یهكیهتیی ئۆرووپایان بهتهك ڕهوی و خۆپهرستی تۆمهتبار كرد. وهزیری دهرهوهی لۆكزانبۆرگ وتی كهئۆرووپا بهكردهوه، بووهتهچوار بهشی باكوور، باشوور، ڕۆژههڵات و ڕۆژئاوا، كهوابوو پرسیاری سهرهكیی ئهوهیهكهچون ئهو چوار پارچهیهوێك خرێنهوه‌. ئۆربان، سهرۆك وهزیرانی دهستی ڕاست و دژهپهنابهری مهجارستان، بهنوێنهرایهتیی سێ وڵاتی ڕۆمانی، لههێستان و مهجارستان ڕایگهیاند كهئهگهر لهو ڕێكهوتننامهیهدا ئهوهبگونجێندرێ كهبهخاتری ڕهچاونهكردنی ستانداردهیاساییهكانی یهكیهتیی ئۆرووپا، گوشار دهخرێتهسهر ئهم سێ وڵاته، ئهو لهمافی وێتۆ كهڵك وهردهگرێت و دانیشتنهكان لهگهڵ بنبهست بهرهوڕوو دهكاتهوه‌. سهرۆكی كۆمیسیۆنی ئۆرووپا لهسهرهتای دهستپێكی كاری دانیشتنهكانهوه‌‌ ڕایگهیاند كه‌ “ئهمڕۆ ڕۆژێكی یهكجار گرینگه‌. زۆرێك لهوڵاتانی جیهان چاویان لهوهیهكهببینن ئایا یهكیهتیی ئۆرووپا توانای ئهوهی ههیهكهیهكگرتووانهلهسهر پێ بمێنێتهوهو قهیرانی كۆرۆنا وهپشت سهر نێ“. بۆ مهكرۆن، ئهم دانیشتنه،ئهو ساتهیهكهئۆرووپا ڕووخساری ڕاستهقینهی خۆی دهردهخات“. سهرۆك وهزیرانی ئاڵمان كهسهرۆكایهتیی كاتیی یهكیهتیی ئۆرووپای وهئهستۆیه، ڕایگهیاند كه‌‌ “ناكۆكیی زۆر قووڵ لهنێوان وڵاتانی ئهندامی یهكیهتی ئۆرووپادا ههیه‌”.

پاش چوار ڕۆژ كێشمهكێش، سهرهنجام سهرانی دهوڵهتهكان، ٧٠٠ ملیاردهپێشنیاركراوهكهی كۆمیسیۆنیان قهبووڵ كرد كهلهو بڕهیه٣٩٠ ملیارد یارمهتیی بێ بهرامبهرهو باقیهكهشی بهشێوهی وام دهخرێتهئیختیار ئهندامهكان. گشت ئهم بڕهپارهیه،پێویستهدهوڵهتانی ئۆرووپایی لهماوهی ٢٨ ساڵی داهاتوودا بدهنهوه‌. ئاشكرایهكهدهوڵهتانی ڕۆژئاوا ئهم وامهدهخهنهسهرشانی ماڵیات دهران و لهو جێگهوهكهلهزۆربهی وڵاتهكان، كۆمپانیهگهورهكان بهشێوهی جۆراوجۆر، خۆ لهدانی ماڵیاتدهدزنهوه، دهوڵهتانی ئۆرووپایی ههزینهی بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ قهیرانی كۆرۆنا و دواهاتهكانی، لهگهرووی خهڵك دهركێشن.

ئهوهیكهئهندامانی یهكیهتیی ئۆرووپا بۆ دیتنهوهی ڕێگاچارهیهك بۆ بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ قهیرانی كۆرۆنا، كهههموو تان و پۆی نهزمی سهرمایهداریی داگرتووه، پێویستییان بهچوار ڕۆژ كێشمهكێش ههیه، خۆی دهرخهری ناكۆكیهكی قووڵهكهلهناو یهكیهتیی ئۆرووپادا ههیه‌. ئهو ٢٧ دهوڵهتهههركامیان بهنوێنهرایهتیی لهسهرمایهی خۆجێیی، دهبێ ههم بهرژهوهندی ئهو سهرمایهیان لهبهرچاو بێت و ههم بهتایبهت ئهوانهی وا براوهی ڕاستهقینهی یهكگرتوویی ئۆرووپا و پارهی واحیدی یۆرۆن، دهبێ بهربهلێكههڵوهشانی ئهم یهكیهتیهبگرن و لهدابهزینی نرخی پارهی واحید ڕێگری بكهن و ههم لهناو جهمسهربهندیهجیهانیهكانیشدا، پێگهی خۆیان سهقامگیر بكهن. ههمووی ئهوانهلهباروودۆخێكدایهكهنهزمی زاڵ پاش شهڕی دووههمی جیهانی و سهردهمی شهڕی سارد و هێژمۆنیی ئهمریكا لهجیهانی ڕۆژئاوادا دوای ڕووخانی بلۆكی ڕۆژههڵات، كۆتایی پێهاتووهو جێگای خۆی داوهبهبێ نهزمی. پهیوهندیهكانی  جیهانی چهند جهمسهری، بهر لهههموو شتێك، خۆی لهكێبهركێ و كێشمهكێشهكاندا دهردهخات. لهو نێوهدا بهتایبهت كێشمهكێشی نێوان دوو جهمسهری بههێز واتهئهمریكا و چین، هێزهكانی دیكهی وهتهنگ هێناوهو ئهوانی لهو مهنگهنهیهخستووهكهدهبێ یهكیان ههڵبژێرن. ئهوهش بهتایبهت بۆ جهمسهری ئۆرووپا و لهو نێوهشدا ئاڵمان، وهك بههێزترین ئابووریی ئۆرووپا، كێشهیهكی گهورهیه‌. لهخۆڕا نهبوو كهسهرۆك وهزیرانی ئاڵمان لهجهرهیانی ئهم دانیشنانه‌‌دا، حازر بهههموو جۆر سازانێك بوو تا ئهم یهكیهتیهلێكههڵنهوهشێ.

ئهگهرچی یهكیهتیی ئۆرووپا دانیشتنهكهی خۆی بهڕێكهوتننامهیهك كۆتایی پێهێنا، بهڵام ناكۆكیهكانی ئهم یهكێهتیهقووڵتر بوونهتهوه‌. وڵاتانی هاومیحوهری فهڕانسهـــ ئاڵمان، هێژمۆنیی خۆیان لهدهست داوه‌. پێنج وڵاتی چكۆله، ڕیزبهندیهكی نوێیان لهبهرامبهریاندا پێكهێناوه‌. لهههمان حاڵیشدا، قهیرانی كۆرۆنا بۆشایی نێوان گهشهو توانای ئابووریی نێوان باكوور و باشووری ئۆرووپای قووڵتر كردووهتهوه‌. بهپێی نوێترین لێكدانهوهكان، ئابووریی ئاڵمان لهم ساڵدا ٦ و سێ دههۆمی لهسهد دادهبهزێت و ئهم ڕهقهمهلهسپانیا ١٠ و ٩ دههۆمی لهسهد و لهئیتالیا ١١ و دوو دههۆمی لهسهد دهبێت.

كێشهیهكی دیكهلهبهرامبهر یهكیهتیی ئۆرووپادا، سهرههڵدانی ڕهوتهڕاسیست و مهیلهوفاشیستهكانه. كێشهی زۆربهی دهوڵهتانی ئهندام لهگهڵ سێ دهوڵهتی مهجارستان، ڕۆمانی و لههێستان ئهوهیهكه‌‌ ڕهوت و حیزبهڕاسیست و دژهپهنابهرهكان، دهسهڵاتی ئهو دهوڵهتانهیان بهدهستهوهیهو بهئاشكرا ستانداردهیاساییهكانی ئۆرووپا پێشێل دهكهن

ڕۆیشتنهدهرهوهی بریتانیا، ئاراستهی ئیتالیا بۆ دابڕان لهو یهكیهتیه، مهیل بهرهو ڕاست ڕۆیشتنی دهوڵهتانی ئۆرووپایی، پهرهسهندنی حیزبهڕاسیست و نێئۆفاشیستهكان و تهنانهت كێشمهكێشی ناو دانیشتنهكانی ئهم یهكیهتیه، ههر ههمووی دهرخهری ئهو ڕاستیهن كهیهكیهتیی ئۆرووپا، لهجیات بهرهو یهكگرتوویی ڕۆیشتن، بهرهو قووڵتر بوونهوهی ناكۆكیهكانی دهڕوات. ئاواتی وڵاتانی یهكگرتووی بۆرژوازیی ئۆرووپا زهربهی ئهساسیی بهركهوتووهو ههوڵدان بۆ پێكهێنانی جهمسهرێك كهببێتهیهكێك لهئهكتهرهسهرهكیهكانی شهڕ و كێشهمهكێش و كێبهركێ جیهانی، كهمتر لهههمیشهشانسی ههیه‌.