٩٥ ڕۆژ مانگرتن، ناڕه‌زایه‌تی و كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رشه‌قامی كرێكارانی خه‌باتكاری نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، كۆماری ئیسلامیی ناچار به پاشه‌كشه و قه‌بووڵ كردنی به‌شێك له خواستی كرێكاران كرد. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كاناڵی سه‌ربه‌خۆی كرێكارانی هه‌فت ته‌په و سه‌ندیكای كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په له ڕێگه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكه‌وه ته‌ئیدیان كرد كه ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، دانیشتنی ئه‌ندامانی ئه‌سڵی نه‌وه‌دی مه‌جلیس، به به‌شداریی جێگری سه‌رۆكی مه‌جلیس، سه‌رۆكی سازمانی خسووسی سازی، نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی كار و ئابووری و نوێنه‌ری ئۆستانداری خووزستان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له نوێنه‌رانی كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، له مه‌جلیس بهڕێوه‌چووه. خۆڕاگری و پێداگریی ڕێكخراوی كرێكاران بۆ وه‌دیهێنانی خواسته ڕه‌واكانیان، ڕژیمی ناچار كرد تا به‌شێك له خواسته‌كانیان قه‌بووڵ بكات و پشتیوانی له خاوه‌نكارانی دز و گه‌نده‌ڵ، وه‌لا نێ.
عه‌لی نیكزاد، جێگری سه‌رۆكی مه‌جلیس، هه‌ر ئه‌و ڕۆژه، له وتووێژ له‌گه‌ڵ یه‌كێك له هه‌واڵنێرانی پارله‌مان، دانی به‌وه دانا كه: “دوای به‌ڕێوه‌چوونی ٨ دانیشتن به ئامانجی به‌دواداچوونی مافی كرێكارانی هه‌فت ته‌په، دانیشتنی ئه‌مڕۆ په‌سندكرانی چه‌ند په‌سندكراوی لێكهوتهوه. سه‌ره‌تا پێویسته تا نیوه‌ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، سێ هه‌زار هێكتار زه‌ویی نه‌یشه‌كه‌ر داچێندرێ تا كارخانه‌كه له‌كار نه‌كه‌وێ. هه‌روه‌ها قه‌راره تا ١٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، حه‌قده‌ست و ئیزافه‌كاری دواخراوی دوومانگی پووشپه‌ڕ و گه‌لاوێژ بدرێته كرێكاران و له‌و جێگه‌وه كه به ڕای به‌رپرسان، سهرپرشتانی ئێستا توانای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شیركه‌تی هه‌فت ته‌په‌یان نییه، بڕیار درا كه هه‌تا یه‌ك مانگ و نیوی داهاتوو، گرێبه‌ستی شیركه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌ڵوه‌شێته‌وه و به‌ڕێوه‌به‌ری نوێ، جێگایان بگرێته‌وه. هه‌ڵبه‌ت به په‌یگیریی مه‌جلیس، ده‌فته‌رچه‌ی بیمه‌ی ته‌ئمینی ئیجتماعی كرێكارانیش تا كۆتایی ساڵ دووباره كراوه‌ته‌وه”.
ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی هه‌فت ته‌په دژبه زۆره‌ملی و یاسای دژه كرێكاریی ڕژیمی ئیسلامی سه‌رمایه، ساڵه‌هایه، كه درێژه‌ی هه‌یه. هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریی ئه‌م ناوه‌نده گه‌وره‌یه‌ی به‌رهه‌مهێنان، ده‌مێك ساڵه، له‌ژێر چه‌وساندنه‌وه توند و هه‌ڵسووكه‌وتی نامرۆڤانه‌ی خاوه‌نانی سه‌رمایه‌داری به‌شی خسووسی و ده‌وڵه‌تی ئه‌م شیركه‌ته، له ژێر گوشار و مه‌نگه‌نه دان. درووشمی “كرێكاری هه‌فت ته‌په‌ین، برسین برسین“، ده‌ربڕینی حه‌قیقه‌تی پێگه‌ی ژیان و بژێوی ٦ هه‌زار كرێكاری ئه‌م ناوه‌نده و بنه‌ماڵه‌كانیانه له ماوه‌ی چه‌ندین ساڵی ڕابردوودا. هه‌تا ئێستا وڵامی ڕژیم و ده‌زگا جه‌نایه‌تكاره ئه‌منییه‌كان به كرێكاران، هێرش بۆسه‌ر كۆبوونه‌وه‌كانیان، ده‌ستبه‌سه‌ركردن و ئه‌شكه‌نجه‌ی وه‌حشیانه‌ی هاوشێوه‌ی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست و په‌روه‌نده‌سازی و وتووێژی بێ بایه‌خ بووه كه به‌شێكییان له لایه‌ن خه‌باتكارانێك وه‌ك ئیسماعیل به‌خشی و سپیده قولیان له‌قاو دران و ڕسواییه‌كی زیاتری بۆ ڕژیم به‌دیاری هێنا. له ئێستادا كه ئابووریی كۆماری ئیسلامی گه‌یشتووه‌ته سه‌ر لێواری داڕمان و ڕژیم له‌گه‌ڵ قه‌یرانی قووڵی هه‌مه‌لایه‌نه به‌ره‌وڕووه، له ترسی په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاری بۆ باقیی ناوه‌نده كرێكاریه‌كان، ناچار بووه هێندێك پاشه‌كشه بكات و به‌شێك له خواستی كرێكاران وه‌دی بێنێت. به‌ڵێنیه‌كانی ڕژیم له‌وانه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خسووسی سازیی شیركه‌ت و ده‌ركردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌ڕێوه‌به‌رانی سه‌ربه ئه‌سه‌دبه‌یگی، ئه‌گه‌ر به‌كرده‌وه ده‌ربێت، بۆ كرێكارانی هه‌فت ته‌په، سه‌ركه‌وتن و ده‌ستكه‌وتێكی گونجاو، به‌ئه‌ژمار دێت. كرێكاران باش ده‌زانن كه پاراستنی ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه و پێشڕه‌ویه‌كانی دواتر بۆ وه‌دی هێنانی باقی خواسته‌كان، له گره‌وی درێژه‌ی یه‌كگرتوویی خه‌باتكارانه و ڕێكخراو و ڕێبه‌ریی ڕادیكاڵی كرێكاران دایه. ئه‌وان ڕایانگه‌یاندووه كه: “ده‌ستبه‌سه‌ركردن و زیندان و ده‌ركردن هه‌تا ئێستا نه‌یتوانیوه ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنی ئێمه خامۆش كات و ئه‌گه‌ر ڕژیم به به‌ڵێنیه‌كانی پێبه‌ند نه‌مێنێ، دیسان له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنی ئێمه به‌ره‌وڕوو ده‌بێته‌وه”.
سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌وانه، ڕژیم هه‌وڵ ده‌دات تا كرێكاران له به‌دواداچوونی باقی خواسته‌كانیان له‌وانه گه‌ڕانه‌وه بۆسه‌ر كاری كرێكارانی ده‌ركراو له‌وانه ئیسماعیل به‌خشی، محه‌ممه‌د خه‌نیفه‌ر، سالار بیژه‌نی، ئیمان خزری و دانی حه‌قده‌ستی ئه‌م ماوه‌یه به كرێكاران و به‌ستنی په‌روه‌نده قه‌زاییه‌كانی دیكه‌ی هاوكارانیان، پاشگه‌ز كات. له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌وڵ ده‌دات كه هه‌ڵوه‌شانه‌وه كامڵی خسووسی سازیی شیركه‌ت به بیانووی ” سهرپرشتانی ئێستا توانای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شیركه‌تی هه‌فت ته‌په‌یان نییه و هه‌تا یه‌ك مانگ و نیوی داهاتوو، گرێبه‌ستی شیركه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و به‌ڕێوه‌به‌ری نوێ، جێگایان ده‌گرێته‌وه“، بخاته ناو تارماییهوه و له‌و ماوه‌یه‌دا باروودۆخ بۆ سپاردنی شیركه‌تی هه‌فت ته‌په به خاوه‌نكارێكی دزی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌سه‌دبه‌یگی ئاماده بكات. به‌ڵام كرێكارانی هه‌فت ته‌په هه‌ر له ئێستاوه ڕایانگه‌یاندووه كه نه سپاردنی شیركه‌ت به خاوه‌نكارێكی دیكه‌ی به‌شی خسووسی، قه‌بووڵ ده‌كه‌ن و نه هیچ شیركه‌تێكی تهعاونیشیان قه‌بووڵه كه ته‌نیا به‌شێك له سه‌هام بسپێرێته كرێكاران. ئه‌وان خوازیاری سپاردنی سه‌د له سه‌دی خاوه‌نداریه‌تیی شیركه‌ت به خۆیانن تا وه‌ك خاوه‌نانی ڕاسته‌قینه‌ی شیركه‌ت، به باشترین شێوه به‌ڕێوه‌ی به‌رن. ئاڵتێرناتیوی كرێكاران له حاڵه‌تی قه‌بووڵ نه‌كرانی ئه‌م پێشنیاره له لایه‌ن ڕژیمه‌وه، ده‌وڵه‌تی بوونی دووباره‌ی شیركه‌ته، به‌ڵام له‌ژێر كۆنتڕۆڵ و چاوه‌دێریی به‌ته‌واو مانای شۆرای سه‌ربه‌خۆی كرێكاران، تا ئه‌وجۆره‌ی كه خۆیان ڕایانگه‌یاندووه “به هه‌موو تواناوه بۆ ئاوه‌دانیی شیركه‌ت و دابین كردنی كار بۆ ٧ هه‌زار كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده و باشتر كردنی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان و چاره‌نووسی هه‌فت ته‌په” هه‌وڵ بده‌ن.
ئه‌وه‌یكه ئێستا له به‌رامبه‌ر كرێكارانی خه‌باتكاری هه‌فت ته‌په دایه، په‌یگیر كردنی به‌ڕێوه‌چوونی بێ شه‌رت و مه‌رجی به‌ڵێنیه‌كانی ڕژیم و پاراستنی هاوپشتیی چینایه‌تیی نێوانیان بۆ گه‌یشتن به باقیی خواسته‌كانیان و هه‌روه‌ها پووچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی فڕوفێڵه‌كانی ڕژیمی ئیسلامی بۆ به‌تاڵ كردنی ژێر پێی ڕێبه‌ران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و سه‌پاندنی به‌رپرسان و خاوه‌نانی دز و گه‌نده‌ڵی دیكه‌یه.
پشتیوانیی كرێكارانی باقیی به‌شه‌كانی دیكه له كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په له ئاستی سه‌رتاسه‌ریدا، ده‌توانێ له وه‌ده‌ست هێنانی سه‌ركه‌وتنی زیاتر و له به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌داران و ده‌زگاكانی سه‌ركوتی ڕژیم، یارمه‌تیده‌ریان بێت. كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌ش له خه‌باتی چه‌ند ساڵه‌ی خۆیان دا نیشانیان داوه كه داكۆكیكار و پشتیوانی خه‌باتی كرێكاران، موعه‌لیمان، خانه‌نشینان، خوێندكاران و باقی توێژه زه‌حمه‌تكێش و هه‌ژاره‌كانی كۆمه‌ڵگان بۆ وه‌دیهاتنی خواسته‌كانیان. سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه، كرێكارانی هه‌فت ته‌په هێشتا ڕێگایه‌كی دوور و درێژیان بۆ وه‌دی هاتنی گشت خواسته‌كانیان له‌به‌ره. ئه‌زموونی هه‌تا ئێستا و توانای باڵای نه‌سڵی تازه‌ی ڕێبه‌رانی لاوی هه‌فت ته‌په، له خه‌بات دژبه خاوهنكاران و ده‌زگاكانی سه‌ركوت و فریوی كۆماری ئیسلامی، ده‌بێته پاڵپشتی پێشڕه‌ویی خه‌باتی ئه‌مڕۆ و داهاتووی ئه‌وان و باقیی كرێكاران، له سه‌رتاسه‌ری ئێران.