كۆمیته‌ی گشتیی سڵامه‌تی چین، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی مانگی خاكه‌لێوه ڕایگه‌یاند كه بۆ یه‌كه‌م جار پاش چه‌ندین مانگ له‌م ڕۆژه‌دا هیچ مه‌رگێكی تازه به‌هۆی نه‌خۆشیی كۆوید- ١٩ه‌وه له‌م وڵاته تۆمار نه‌كراوه.
ژماره‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی وا له وڵاتی چین گیرۆده‌ی ویرووسی كۆرۆنا بوون له مانگی مارسه‌وه هه‌تا ئێستا ڕوو له كه‌م بوونه. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه ئه‌م وڵاته شایه‌دی وه‌ڕێكه‌وتنی شه‌پۆلێكی تازه له تووش بوون به‌م ویرووسه بووه كه له لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه كه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌وه له هاتووچۆ دابوون، بۆ چین گوازراوه‌ته‌وه. له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، نزیك به هه‌زار حاڵه‌تی تووش بوون به كۆرۆنا له چین تۆمار كراوه و ئه‌م كه‌سانه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی چینه‌وه نه‌خۆشیه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان هێناویانه. شایانی باسه، ته‌نیا له ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه‌دا، به‌دوای یه‌كدا، ٣٢ و ٣٨ حاڵه‌تی نوێی تووش بوون به كۆرۆنا له چین تۆمار كراوه.