به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دایكانی شۆڕشی “ژینا” له شاره‌كانی سنه، دێولان، دیوانده‌ره، سه‌قز و بۆكان به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی “شه‌هریار محه‌ممه‌دی” ڕێزیان له فیداكارییه‌كانی گرت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، دایكانی شۆڕشی “ژینا” له شاره‌كانی سنه، دێولان، دیوانده‌ره، سه‌قز و بۆكان به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری “شه‌هریار محه‌ممه‌دی” یه‌كگرتوویی و یه‌كڕیزی خۆیان بۆ دادخوازی خوێنی به ناحه‌ق ڕژاوی ڕۆڵه‌كانیان نیشان دا. له‌و كۆبوونه‌وه‌دا دایه مینا دایكی “شه‌هریار محه‌ممه‌دی” له‌گه‌ڵ “مۆژگان ئێفتخاری” دایكی هه‌میشه زیندوو “ژینا ئه‌مینی” و دایه شه‌ریفه دایكی “ڕامین حسێن په‌ناهی” دیداری كرد و دایكی “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی” به نوێنه‌رایه‌تی دایكانی شۆڕشی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی خوێنده‌وه و تیدا ڕایگه‌یاند: “بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌زی شه‌هیدانی سه‌قز و بۆكان، ئه‌مڕۆ ئێمه دایكانی شۆڕشی “ژینا” له ڕێگه‌ی دووره‌وه هاتووین تا له ئامێزتان بگرین، ئێمه بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان هه‌ستێكی هاوبه‌شمان سه‌باره‌ت به خوێنی به ناحه‌ق ڕژاوی ڕۆڵه‌كانمان هه‌یه، یه‌ك گیان و یه‌ك خه‌م له‌و په‌ڕی كوردستانه‌وه هاتووین تا ده‌ستتان به‌گه‌رمی له ده‌ست بگرین و پێتا بڵێین كه ته‌نیا به یه‌كڕیزی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان ده‌توانین ڕێگه و ڕێبازی ئازیزانمان درێژه پێ بده‌ین و ڕێگه نه‌ده‌ین خوێنی به ناحه‌ق ڕژاویان به فیرۆ بچێت. ئێمه وه‌كوو دایكانی ئاخێزی جه‌ماوه‌ری كوردستان ده‌ستی یاره‌مه‌تی بۆ ته‌واوی دایكانی شۆڕش درێژ ئه‌كه‌ینه‌وه و ڕایده‌گه‌ینین كه ئه‌گه‌ر پێكه‌وه بین سه‌ر ده‌كه‌وین.
