كرێكارانی شاره‌داریی شاهین شار ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی جۆزه‌ردان، بۆ ١١هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی شوغڵی و كه‌م كرانه‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داریی ئه‌مشاره كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م كرێكارانه له ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣١ی مانگی گوڵانه‌وه له ناڕه‌زایه‌تیی به پێشێل كرانی مافه‌كانیان به‌دوای گۆڕینی شیركه‌تی په‌یمانكار و نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی شوغڵیان و هه‌روه‌ها به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان و به‌ستنی قه‌راردادی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵیان، ده‌ستیاندایه‌وه كۆبوونه‌وه. ده‌شڵێن: تا ڕێكه‌وتی ٣١ی پووشپه‌ڕی پاره‌كه، بڕی ٣ ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار تمه‌نیان پێ ده‌درا، به‌ڵام ئێستا به‌دوای سپاردنی ئه‌م ناوه‌نده به شیركه‌تی “شه‌بنه‌م مێهر”، بڕی ٢ ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار تمه‌نیان پێ ده‌درێ.