کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

یازده‌هه‌مین ڕۆژی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی باكووری كوردستان دژ به‌ ده‌وڵه‌تی توركیا

یازده‌هه‌مین ڕۆژی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی باكووری كوردستان دژ به‌ ده‌وڵه‌تی

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، خه‌ڵكی ئازادیخوازی باكووری كوردستان له‌ شاره‌كانی ماردین، ئێلح و خه‌لفه‌تی بۆ یازده‌هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به‌ ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا ڕژانه سه‌ر سشه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به‌ شه‌ڕ هاتن.

یازده‌ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر، ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا سێ شاره‌داری هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵكی له‌ شاره‌وانییه‌كانی ماردین، خه‌لفه‌تی و ئێلح ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌ جێگه‌یان قه‌یوومی دانا. كرده‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵكی باكووری كوردستانی لێكه‌وته‌وه‌ و ماوه‌ی یازده‌ ڕۆژه‌ ئازادیخوازانی چه‌ند شاری باكووری كوردستان، وێڕای سه‌ركوتی بێ به‌زه‌یانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك خۆپێشاندان ده‌كه‌ن. شایانی باسه‌ كه‌ له‌و ماوه‌یدا، به‌ ده‌یان خۆپێشانده‌ر بریندار و زیاتر له‌ سه‌د كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.