کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

یازده‌هه‌مین مانگرتنی به‌ندكراوانی سیاسی له‌ چه‌ند به‌ندیخانه‌ی ئێران

یازده‌هه‌مین مانگرتنی به‌ندكراوانی سیاسی له‌ چه‌ند به‌ندیخانه‌ی

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢١ی خاكه‌لێوه‌، به‌ندكراوانی سیاسی له‌ زیندانه‌كانی قزلحه‌سار، مه‌شهه‌د، كه‌ره‌ج، كرماشان، نه‌غه‌ده‌، سه‌قز، شیراز، تاران و چه‌ند زیندانی دیكه‌ بۆ یازده‌هه‌مین هه‌فته‌ی به‌رده‌وام ده‌ستیان دایه‌ مانگرتن له‌ خواردن.

ساڵی ڕابردوو و به‌دوای له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوانی سیاسی و بیرمه‌ند له‌ قزلحه‌سار و ئێڤین، به‌ندكراوانی سیاسی له‌ چه‌ند به‌ندیخانه‌ی ئێران بڕیاریان دا سێشه‌ممه‌ی هه‌ر حه‌فته دژبه‌ سزای ئێعدام مان له‌ خواردن بگرن. ئێستا یازده‌هه‌مین حه‌فته‌یه‌ كه‌ به‌ندكراوان ئه‌و چالاكییه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌یه‌ن و داوا له‌ به‌ندكراوانی سیاسی ده‌كه‌ن دژبه‌ سزای ئێعدام بێده‌نگ نه‌بن و په‌یوه‌ست به‌و چالاكییه‌ بن.