کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

یادێك له‌ گیانه‌بختكردووانی هێرشی سپای پاسداران بۆ سه‌ر مه‌قه‌ری حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات

یادێك له‌ قوربانیانی هێرشی سپای پاسداران بۆ سه‌ر مه‌قه‌ری حیزبه‌كانی

ڕۆژی ٦ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ١٤٠٢، ساڵڕۆژی هێرشی په‌هبادی و مووشه‌كی سپای پاسداران بۆ سه‌ر مه‌قه‌ڕی حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ ساڵی ڕابردووه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ١٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٤٩ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

له‌ ٦ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١ دا، ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی، هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی ناڕازیانی شۆڕشی “ژینا” و كۆمه‌ڵكوژكردنی سه‌دان كه‌س، به‌ شێوه‌یه‌كی دڕندانه هێرشی كرده‌ سه‌ر مه‌قه‌ڕی حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و هه‌روه‌ها كه‌مپی په‌نابه‌رانی سیاسی له‌ هه‌ولێر و سلێمانی بۆردوومان كرد، به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌وه‌ ١٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٤٩ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری به‌رز و به‌ڕێز بێت.