ڕۆژی ١٢ی جۆزه‌ردانی ساڵی ١٣٦٢ی هه‌تاوی، كوردستانی شۆڕشگێڕ شایه‌دی یه‌كێكی دیكه له جهنایاتی بێ ئه‌ژماری كۆماری ئیسلامی بوو. ٣٨ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له وه‌ها ڕۆژێكدا ٥٩ كه‌س له خه‌باتكاران و لاوانی شاری “مه‌هاباد” به‌ده‌ستی جه‌لادانی ڕژیمی ئیسلامی گولـله‌باران كران و له گۆڕه بێ ناو و نیشانه‌كاندا به‌خاك سپێردران.
٣٨ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له وه‌ها ڕۆژێكدا، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ ترساندنی خه‌ڵكی كوردستان و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له خه‌ڵكی مه‌هاباد، ٥٩ كه‌س له تازه‌لاوان و لاوانی ئه‌مشاره‌ی به‌كۆمه‌ڵ ئێعدام كرد. زۆربه‌ی ئێعدام كراوان له مانگه‌كانی خاكه‌لێوه و گوڵاندا به‌ڕێكه‌وت له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی شار ڕفێندرابوون و به بارمته گیرابوون. ژماره‌یه‌كیان تازه‌لاوانی كه‌متر له ١٨ ساڵ بوون و چه‌ند كه‌سێكیشیان له ده‌بیرستانه‌كانی مه‌هاباد ده‌یانخوێند.
ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی مانگی جۆزەردانی ساڵی ١٣٦٢، خەڵکی مهاباد بەرەوڕووی ڕاگەیاندراوێک لە لایەن فەرمانداریی بوونەوە کە لە ئاستی شاردا بڵاو کرابۆوە. لەم ڕاگەیاندراوەدا ناوی ٥٩ کەس لە ئێعدام کراوەکانی تێدا هاتبوو. فەرمانداری ئەوکاتی مهاباد، ” حەمید ڕەزا جەلایی پوور” دەستوری بڵاو کردنەوەی ئەم ڕاگەیاندنەی لە ئاستی شاردا دابوو.
له‌و ڕۆژانه‌دا “محه‌ممه‌د برووجێردی” بیرمه‌ندی نیزامی سپای پاسداران له به‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه كوژرابوو. كوژرانی برووجێردی بۆ ڕژیم یه‌كجار گرینگ بوو. ئه‌و فه‌رمانده‌ی سه‌ره‌كیی عه‌مه‌لیاتی سپا له غه‌ربی ئێران بوو و گشت عه‌مه‌لیاته‌كانی سپای هیدایه‌ت ده‌كرد. كوژرانی ناوبراو كاردانه‌وه‌ی توندی هه‌موو كاربه‌ده‌ستانی ڕژیمی لێكهوتهوه. “میر حسێن مووسه‌وی” به توندی هێرش ده‌كاته سه‌ر گرووپه سیاسییه‌كانی كوردستان و داوای پێداگریی زیاتر ده‌كات و هۆشدار به حیزبه‌كانی كوردستان ده‌دات. “هاشمی ره‌فسه‌نجانی”ش به‌توندی هێرش ده‌كاته سه‌ر حیزبه‌كانی كوردستان و هه‌ڕه‌شه‌كان دووپات ده‌كاته‌وه. “مۆحسێن ره‌فیق دووست” وه‌زیری سپای پاسدارانیش باس له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌كات. ڕژیم کە لە بەرەکانی نەبەرد لەگەڵ پێشمەرگە گورزی گرانی وێکەوتبوو، وەک ماری بریندار لەخۆی دەهاڵا. بڕیاریدا کە بە ڕشتنی خوێنی لاوان و تازە لاوانێک کە بەبێ هیچ بەڵگەیەک ڕفاندبوونی و زیندانیی كردبوون، تۆڵە لە خەڵکی کوردستان بە تایبەتی لە خەڵکی خۆڕاگری مهاباد بکاتەوە.
“حه‌مید ره‌زا جه‌لایی پوور” فه‌رمانداری مه‌هاباد، “محه‌ممه‌د ئیبراهیم سه‌نجه‌قی”، فه‌رمانده‌ی قه‌رارگای حه‌مزه، “ناتق نووری”، وه‌زیری ناوخۆ، “حسێن شێخ عه‌تار” ئۆستانداری ئه‌وكاتی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی و له تۆمه‌تبارانی قه‌تڵی شاپوور به‌ختیار، “غولامره‌زا حه‌سه‌نی” ئیمام جومعه‌ی شارستانی ورمێ، به‌ڕێوه‌به‌ر و بڕیارده‌ری كوشتاری قاڕنێ و قه‌ڵاتان، “سه‌ید حسێن مووسه‌وی ته‌بریزی” دادستانی گشتی، “سه‌یاد شیرازی” فه‌رمانده‌ی هێزی زه‌مینیی ئه‌رته‌ش له زومره‌ی ئه‌و كه‌سانه بوون كه ناویان له لیستی به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕاسته‌وخۆی ئه‌م جهنایهدا هاتووه.
ئه‌م ٥٩ كه‌سه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه، ڕوانه‌ی شاری ته‌ورێز كران و له دادگایه‌كی چه‌ند دهقیقهییدا، به بێ ئه‌وه‌یكه هیچ تۆمه‌تێك دژبه هیچ كامیان بسه‌لمێندرێ، به ئێعدام مه‌حكووم كران و ئێعدام كران. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م قوربانییانه هه‌رگیز له شوێنی ناشتنی ئازیزانیان ئاگادار نه‌كرانه‌وه. ئه‌وه یه‌كه‌مین جار و دوایین جاریش نه‌بوو كه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی به ئێعدامی به‌كۆمه‌ڵ له زیندانه‌كاندا، گۆمی خوێنی وه‌ڕێده‌خست. ئه‌م جه‌نایه‌تانه به‌درێژایی ده‌یه‌ی ٦٠ درێژه‌یان بوو و له ساڵی ١٣٦٧دا به‌وپه‌ڕی خۆی گه‌یشت و تا به ئه‌مڕۆش هه‌رگیز ڕانه‌وه‌ستاوه. ئێعدامی ٥٩ كه‌س له لاوان و تازه‌لاوان كه به ئامانجی تۆڵه كردنه‌وه له خه‌ڵكی مه‌هاباد به‌رنامه‌ڕێژی كرابوو، یه‌كێك له دڕندانه‌ترین نموونه‌كانی بوو.
له وڵام به‌م كرده‌وه جه‌نایه‌تكارانه‌یه، ڕۆژی ١٧ی جۆزه‌ردانی ١٣٦٢، له‌سه‌ر بانگه‌وازی كۆمه‌ڵه، حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران و مامۆستا شێخ عێزه‌دین حسێنی، كوردستان یه‌كپارچه داخرا. ئه‌م مانگرتنه له شاری مه‌هاباد چه‌ند ڕۆژی خایاند. ئه‌وه یه‌كه‌مین مانگرتنی گشتی بوو كه به هاوئاهه‌نگیی هێزه سیاسییه چالاكه‌كان له كوردستان و به پشتیوانیی لێبڕاوانه‌ی خه‌ڵك به‌كرده‌وه ده‌رده‌هات. حه‌ره‌كه‌تێك كه له ساڵانی دواتردا نموونه‌ی به‌نرخی دیكه‌ی هه‌ر له‌م بواره‌دا به‌دوادا هات.
گیانبه‌ختكردووانی جه‌نایه‌تی ڕۆژی ١٢ی جۆزه‌ردانی ١٣٦٢ بریتی بوون له:
غوڵام ڕەزا بارزی
حەسەن جهانیان
عەلی بانەیی
محەممەد عەلیاڵی
محەممەد ئەمین سەفا
هومایون نیلوفەر
مەحموود ڕیازی
محەممەد حسێنی
عەباس حسێن پوور
کازم خاتونی
عەلی مەزنە
عەبدوڵڵا تەجەریان
ڕەحمان ڕەحیمی
عەلی گەڵپەرست
مستەفا عیسمەتی
خالەق بارزانی
یوسف ئەیازی
کەماڵ چاوشی
حەسەن ڕەحمانییان
خالد سەفایی
خالد ڕەحیم ئازەر
سەید ئیبراهیم ئەحمەدی
محەممەد مەسعودی
محەممەد ئەبوبەکری
وەفا ئەلیاسی
مەنسور جەناح
مەحەممەد ئەمین ئەحمەدی
محەممەد سەلیمی
فەرەیدون شەنگە
عەلی بازیان
خدر ڕەنگین
ئەبوبەکر شوکری
ماشەڵڵا نادری
هەژار کەریمی
کەمال کەریمی
کەریم ڕەحیمییان
یوسف حەبیب پەنا
محەممەد فاروق بازیار
ئیبڕاهیم ئەمینی
ساڵح مام ئیبڕاهیمی
شوکری نادری
مستەفا فەقری
عەلی غەوارە
عەلی سەلاحی
مەلا حەسەن لاجوەردی
سلێمان حەسەن زادە
یوسف حەسەن زادە
کەریم کاوە
سەید مەحموود سەید مەحموودی
حامد مەحـموود کەندی
حسێن کەلهوڕی
عەباس یوسفی
سیامەک سەقزی
عەلی ئابادە
کامران زاهیر حجازی
ساڵح فەرهودی
مەقسود مەحموودی
ئەحمەد کەڕوبی
ڕەحمان خزر پوور
له ساڵڕۆژی ئه‌م كرده‌وه جهنایهتكارانهیهدا، ڕێز له یادی گیان به‌ختكردووانی ئه‌م ڕووداوه ده‌گرین و ستایشی خۆڕاگری و سه‌بووریی بنه‌ماڵه سهربهزهكانیان ده‌كه‌ین.