کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

یادێك له‌ سێ خه‌باتكاری كۆمۆنیست، فواد و سدیق و غۆڵام به‌ بۆنه‌ی ساڵڕۆژی گیانبه‌خت كردنیان

images

ئهمڕۆ یهكشهممه٩ی خهرمانان، ساڵڕۆژی گیانبهخت كردنی هاوڕێی ڕێبهر و دامهزرێنهری كۆمهڵهفواد مستهفا سوڵتانییه‌. ٤١ ساڵهلهمهوبهر، لهوهها ڕۆژێكدافواد، سیمای ناسراوی بزووتنهوهی كۆمۆنیستیی ئێران، ڕێبهری خۆشهویستی كرێكاران و زهحمهتكێشان و ڕێكخهری بزووتنهوهی شۆڕشگێڕانهی خهڵكی كوردستان، لهشهڕێكی نابهرابهردا لهگهڵ ژمارهیهكی زۆر لههێزهكانی كۆماری ئسیلامی لهئاواییبهستاملهمهسیری ڕێگای سهقز ـــ مهریوان، گیانی بهخت كرد.

ڕۆژانی چوارهم، نۆههم و سێزدهههمی مانگی خهرمانان، وهبیرهێنهرهوهی سێ ڕووداوی گرینگهلهژیانی سیاسیی كۆمهڵهو حیزبی كۆمۆنیستی ئێراندان. لهم ڕۆژانهدا، جهریانی ئێمه، سێ كهس لهڕێبهرانی ههڵكهوتووی خۆی، فواد مستهفا سوڵتانی، سدیق كهمانگهر و غۆڵام كهشاوهرزی لهدهست دا. ڕۆڵی سیاسیی ئهوان لهپهنا پتر لهدوو ههزار و ٥٠٠ گیانبهخت كردووی ڕیزهكانی ڕهوتی ئێمه، ژیانی سیاسیی ئهوانی كردووهتهبهشێك لهمێژووی ئهم كۆمهڵگایه‌. با بهیادی ههموو ئهو ئازیزهگیانبهخت كردووانه، بهكورتی چاوخشاندنێكمان بێت بهسهر ژیانی ئهم سێ سهرقافڵهیهی كاروانی گیانبهخت كردووان:

هاوڕێ فواد مستهفا سۆڵتانی ساڵی ١٣٢٧ی ههتاوی لهئاوایی ئاڵمانهی سهربهشاری مهریوان، لهدایك بوو. خوێندنی سهرهتایی و قۆناغی دواناوهندی خۆی لهئاڵمانهو سنهتهواو كرد. لهساڵی ١٣٤٥ ڕۆیشتهزانكۆی سهنعهتی تاران و بڕوانامهی ئهندازیاریی بهرقی لهو زانكۆیهوهرگرت. لهسهردهمی خوێندنی لهزانكۆ لهگهڵ ئهدهبیاتی شۆڕشگێڕانهو ماركسیستی ئاشنا بوو و ههر لهو پهیوهندهدا ڕووی كردهچالاكیی سیاسی. لهساڵی ١٣٤٨ لهگهڵ كۆمهڵێك لههاوبیرانی، تهشكیلاتێكی دامهزراند كهدواتر ناوی كۆمهڵهی لهسهر داندرا. ساڵی ١٣٥٣ لهشاری سنهلهلایهن ساواكی شاوهدهستبهسهر كرا و بۆ زیندانی كۆمیتهی هاوبهشی ساواك و شارهبانی لهتاران ڕاگوێزرا. بۆ ماوهیهكی زۆر كهوتهژێر ئازار و ئهشكهنجهوه، بهڵام نهێنیهكانی تهشكیلاتی بهسهربهرزیهوهپاراست. دوای سێ ساڵ لهزیندانی قهسر و لهتاران بۆ زیندانی سنهلهكوردستان ڕاگوێزرا و دوایین ساڵی بهندكرانی لهوێ تێپهڕاند. مانگرتن لهخواردنی ٢٤ ڕۆژهی بهندكراوان لهزیندانی سنه، كهبوو بههۆی ئازادی ئهو و كۆمهڵێك بهندكراوی دیكه، بههیمهتی كاك فواد ڕێكخرا و بهسهركهوتن گهیشت. بهمجۆرهحزووری كۆمهڵایهتیی فواد، بهڕێبهری كردنی ناڕهزایهتیی بهندكراوانی سیاسی، دهستیپێكرد. ئهگهر تا پێش ئهوه، فواد ڕێبهر و ڕێكخهری خهباتی نهێنی بوو، لهمهبهدوا، لێهاتوویی و تواناكانی لهبواری خهباتی كۆمهڵایهتی یهك لهدوای یهك پشكووتن. كۆمهڵه، ئهو ڕێكخراوهكۆمۆنیستییهی كههاوڕێ فواد لهگهڵ كۆمهڵێك لههاوسهنگهرانی، ٩ ساڵ پشتری دایانمهزراندبوو، لهگهڵ ڕاپهڕینی جهماوری خهڵكی ئێران دژ بهڕژیمی شاه، خۆی ئاشكرا كرد. ناوی فواد مستهفا سۆڵتانی و كۆمهڵه، لهڕێبهریی خهباتی سهردهمی ڕاپهڕینی ١٣٥٧، لهبزووتنهوهی جهماوهری لهشاری سنهو پێكهێنانی شۆرای شار لهشارهجۆراوجۆرهكانی كوردستان، لهكۆچی مێژوویی خهڵكی شاری مهریوان، لهڕێكخستنی یهكیهتی جووتیاران، لهڕێپێوانی بهرینی جهماوهری لهسنهوهبۆ مهریوان، لهپێكهێنانی یهكهمین پۆلهكانی پێشمهرگهی كۆمهڵه، لهپێكهێنانی جهمعیهتهدیمۆكراتیكهكان لهزۆربهی شارهكانی كوردستان و لهڕێكخستنی موقاومهتی چهكدارانهی جهماوهری لهبهرامبهر هێرشی ڕژیم بۆسهر كوردستان، درهوشایهوه‌. فواد بۆ ئهو ههمووهكارهمێژووییهتهنیا ١١ مانگی دهرفهت ههبوو. لهگهڵ لهشكركێشیی كۆماری ئیسلامی بۆسهر كوردستان لهگهلاوێژی ساڵی ١٣٥٨، هاوڕێ فواد دهستپێشخهری كاری ڕێكخستنی موقاومهتی شۆڕشگێڕانهی خهڵكی كوردستان بوو كهڕۆژی ٩ی خهرمانانی ههمان ساڵ لهنهبهرد لهگهڵ هێزهداگیركهرهكانی كۆماری ئیسلامی گیانی بهخت كرد.

پهیگیر كردنی بێ ڕاڕایی ئهوهی وا باوهڕی پێی بوو، لهخهسڵهتهبهرچاوهكانی كاك فواد بوو. لهو كاتهوهكهفواد هاتهگۆڕهپانی خهباتی سیاسییهوه، لهزیندان و لهدهرهوهی زیندان، بۆ ساتێكیش ئۆقرهی نهگرت. ئهوهیكهكۆمهڵهلهماوهیهكی كورتدا كۆمهڵهپاش ئاشكرا كردنی چالاكیهكانی لهڕێكخراوێكی نهێنیهوهبوو بۆ ڕێكخراوێكی جهماوهری سهرتاسهری بهههڵوێستی ڕادیكاڵ و پێشڕهو لهكوردستان و پانتایی چالاكیهكانی ،تاران و تهورێز و چهند شاری دیكهی ئێرانیشی گرتهوه، تا ڕادهیهكی زۆر، بههیمهتی ڕێبهریی كاك فواد بوو. فواد ساتهكانی بهباشی دهناسی و لهقۆناغهههستیارهكاندا بڕیاری درووست و بوێرانهی دهدا. بوێریی كاك فواد سهرچاوهگرتوو لهباوهڕی قووڵی بههێزی لهبن نههاتووی جهماوهر بوو. خهڵكی كرێكار و زهحمهتكێش لهمیحوهری ئهندێشهو كردهوهیفواددا بوون و گڕوتینی شۆڕشگێڕانهی فواد، خۆی، هێمای خهباتی زهحمهتكێشان بۆ ڕزگاری بوو.

٭٭٭٭

كاتژمێر ٢ی بهرهبهیانیی ڕۆژی ١٣ی خهرمانانی ساڵی ١٣٦٨، هاوڕێ سهدیق كهمانگهر ئهندامی كۆمیتهی ناوهندیی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و ئهندامی كۆمیتهی ناوهندیی كۆمهڵه، لهحاڵێكدا كهخهریكی نووسینی وتارێك بۆ دهنگی شۆڕشی ئێران، ڕادیۆ كۆمهڵهبوو، لهكردهوه‌‌یهكی جهنایهتكارانهدا لهلایهن خائین و بهكرێگیراوێكی كۆماری ئیسلامی هێرشی كرایهسهر و گیانی بهخت كرد.

هاوڕێ سدیق لهساڵی ١٣٢٥ی ههتاوی لهئاوایی ئافریانی سهربهشاری كامیاران لهدایك بوو. قۆناغی خوێندنی سهرتایی تا دواناوهندیی لهكامیاران و كرماشان تێپهڕاند. لهساڵی ١٣٤٤ ڕۆیشتهزانكۆی تاران و لهساڵی ١٣٥٠ی ههتاوی بڕوانامهی كارناسیی باڵای لهزانكۆی زانستهسیاسیهكان وهرگرت. لهساڵهكانی دهیهی ١٣٥٠ی ههتاوی بهلهبهرچاوگرتنی ناكۆكیی نێوان جووتیاران و خهڵكی ئاوایی دارسهیرانی مهریوان لهگهڵ مالیك و فێئۆدالهكوردهكان، كهشكڵی خهباتی جهماوهریی بهخۆی گرتبوو، هاوڕێ سدیق وهك پارێزهر، دیفاعی لهمافی جووتیاران كرد. ههروهها لهمانگی پووشپهڕی ساڵی ٥٧ی ههتاوی بۆ پشتیوانی لهمانگرتن لهخواردنی بهندكراوانی سیاسی لهزیندانی سنه، یهكهمین كۆبوونهوهی ناڕهزایهتیی لهبهرامبهر بینای دادگوستهریی ئهمشارهڕێكخست.

سدیق كهمانگهر سیمای درهوشاوهو خهباتكاری بهئهزموونی بزووتنهوهی كۆمۆنیستی، یهكێك لهبهناوبانگترین و خۆشناوترین ڕێبهرانی جهماوهری خهڵك و بزووتنهوهی شۆڕشگێڕانهی كوردستان، ئاژیتاتۆر و وتهبێژی ههڵكهوتهی جهماوهری بوو. لهپتر لهچوار دهیهپێش گیان بهخت كردنیهوه، خهبات لهڕێگای ڕزگاریی چینی كرێكاری كردبووهئامانجی ژیانی خۆی و لهمهبهدوا ژیانی پڕلهههڵسووڕانی لهگهڵ خهباتی كۆمۆنیستی و شۆڕشێگڕانهتێكههڵكێشرا. دهستپێكی خهباتی ڕێكخراو، لهناو ڕێكخراوی نهێنی كۆمهڵهلهیهكهمین مانگهكانی دامهزرانیهوه، دهركهوتن وهك ڕێبهری بزووتنهوهی جهماوهری لهسهردهمی شۆڕش دژبهڕژیمی شا، بڵاوكردنهوهی چهندین بهیانییهوهك وتهبێژی ناوهندی پارێزهرانی ئێران، بوون بهڕێبهر و وتهبێژی بهرهی ڕادیكاڵی بزووتنهوهی شۆڕشگێڕانهلهبهرامبهر كۆنهپهرستانی مهحهلی و ئایینی لهجنووبی كوردستان، بوون بهڕێبهری جهماوهری ڕاپهڕیو لهشاری سنه، پاشان درهوشانهوهی وهك زمانی ڕهوان و ئاگرینی خهڵكی ڕاپهڕیو دژبهڕژیمی تازهبهدهسهڵات گهیشتووی ئیسلامی لهجهرهیانی نهورۆزی خوێناوی سنهو لهشۆرای شۆڕشگێڕی ئهمشاره، پێناسهكرانی لهگهڵ داخوازیی و بزووتنهوهی مافخوازانهی خهڵكی ههژار و زهحمهتكێشی شار و گوند لهكوردستان، بهشداری كردن لهنهبهردی شۆڕشگێڕانهلهكوردستان وهك فهرماندهی نیزامی، سهرپهرستی و بهڕێوهبهریی دهنگی شۆڕشی ئێران، ڕادیۆ كۆمهڵهكهخۆی یهكێك لهنووسهران و وتاربێژانی بهناوبانگی بوو، بهشداری كردن لهچالاكییهجۆراوجۆرهسیاسی و تهشكیلاتیهكان وهك ئهندامی كۆمیتهی ناوهندیی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و كۆمهڵه، بهشێك لهكارنامهی سیاسیی پڕباری هاوڕێ سدیق كهمانگهر پێكدێنن.

٭٭٭٭

هاوڕێ غۆڵام كهشاوهرز، (بههمهن جهوادی)، لهساڵی ١٣٤٤ لهئاوایی نارهكی سهربهشارستانی دووگۆنبهدان لهدایك بوو. لهتهمهنی تازهلاویدا لهگهڵ ئهدهبیاتی ناڕهزایهتی ئاشنا بوو و ڕووی كردهخهباتی سیاسی. پێكهێنانی كۆڕێك بهناویكردهوهی شۆڕشگێڕانهدژبهباروودۆخی ئێستالهساڵهكانی ٥٢ و ٥٣ی ههتاوی، یهكهمین ههنگاوهكانی هاوڕێ غۆڵام بوو لهپێناو ئامانجهمهزنهكۆمۆنیستیهكان تا گهیشت بهبهشداری كردنی لهدامهزراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران. لهساڵی ١٣٥٤ و ههر لهیهكهمین ڕۆژهكانی چوونی بۆ زانكۆی كشت و كاڵی كهرهج، جێگای خۆی لهناو كۆڕی خوێندكارانی شۆڕشگێڕ كردهوه‌. كۆمهڵێك چالاكیی سیاسی و بهشداری كردنی لهبهڕێوهبردنی چهندین ناڕهزایهتی و مانگرتنی خوێندكاری كهدوایینیان، بانگهوازی سهركهوتووانهیخۆێندكاران بۆ پشتیوانی لهخواست و مانگرتنی كرێكارانی جههان چیتی تاران لهمانگی گوڵانی ١٣٥٥ی ههتاویدا بوو و بههۆیهوهدهستبهسهر و زیندانی كرا. هاوڕێ غۆڵام كهشاوهرز لهزیندان گیانفیدایانهموقاومهتی كرد. بۆ ئهو كهسانهی كهلهبهندهكانی دهورووبهریهوههاواری ئهویان دهبیست و ڕاكێشرانی جهستهی بریندار و بهئازاری ئهویان لهڕاڕهوهكاندا ههست پێدهكرد، دهنگیوتم كهنازانمی ئهو، متمانهبهخۆیی، هیوا، ورهی شۆڕشگێڕانهو توانای خۆڕاگریی چهند هێندهدهكرد.

ساڵی ٥٧ لهگهڵ ههزاران دیلی دیكهلهزیندان ئازاد بوو، وتار، تهبلیغ و بانگهشهلهكارخانهكان، لهزانكۆكان و لهشهقامهپڕ گڕوتینهكانی شۆڕش، ڕۆیشتن بۆ كارخانهكان، بهشداری كردن لهگرتنهوهی پادگانی عێشرهت ئاباد، پێكهێنانی كۆڕ و ناوهندی فێركاری و تهبلیغ بۆ كرێكاران و لاوان. هاوڕێ غۆڵام شهو و ڕۆژ ههوڵی دهدا. سهرهتاكانی زستانی ساڵی ٥٨ لهگهڵ گرووپێك لههاوڕێ و هاوبیرانی به‌ “یهكیهتیی خهباتكارانی كۆمۆنیستپهیوهست بوو. پاش زهربهلێكهوتن لهتهشكیلات و شوێنگرتی پۆلیس، لهزستانی ساڵی ٦١ ڕووی لهناوچهئازادهكانی كوردستان كرد. پاش كۆنگرهی دامهزرێنهری حیزب، هاوڕێغۆڵام بهئهندامی كۆمیتهی ڕێكخستنی تهشكیلاتی نهێنیی حیزب ههڵبژێردرا. لهساڵهكانی دواییدا و تا كاتی گیانبهخت كردنی بهرپرسایهتیی جۆراوجۆری لهئاست ڕێبهریدا وهئهستۆ بوو و هاوكات لهخاوهن بۆچوونهجیدی و پهیگیرهكان بوو لهئاستی ڕێبهریی حیزبدا. شهوی چوارهمی خهرمانانی ساڵی ١٣٦٨ی ههتاوی، هاوڕێ غۆڵام كشاوهرز، لهحاڵێكدا كهبۆ دیتنی كهس و كاری ڕۆیشتبووهقێبرێس، لهشاری لارناكا لهلایهن بهكرێگیراوانی كۆماری ئیسلامیهوههێرشی كرایهسهر و كاتژمێرێك دواتر لهنهخۆشخانهگیانی بهخت كرد.

وێڕای نوێ كردنهوهی پهیمانی وهفاداری لهگهڵ ههموو ئارمانهكۆمۆنیستی و ڕزگاری بهخشهكان، كههاوڕێیان فواد و سدیق و غۆڵام لهڕهچهشكێنانی شێلگیری بوون، یادیان بهرز و بهڕێز ڕادهگرین.