نیوه‌ی یه‌كه‌می مانگی خه‌رمانان له مێژووی بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی ئێران و بزووتتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی كوردستان، وه‌ك ڕۆژانی خوێناوی یادی لێده‌كرێ. له وه‌ها ڕۆژ گه‌لێكدا بوو كه كوشتاری به كۆمه‌ڵی كۆمۆنیسته‌كان له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌ستیپێكرد. كوشتاری به‌ندكراوانی سیاسی كه له مانگی گه‌لاوێژدا به ئێعدامی به كۆمه‌ڵی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی سازمانی مۆجاهدینی خه‌ڵق ده‌ستیپێكرد و دواتر له نیوه‌ی یه‌كه‌می مانگی خه‌رمانان جینایه‌تكارانی كۆماری ئیسلامی ده‌ستیان دایه كوشتاری چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كان. دوای ئه‌وه‌یكه “كۆمیسیۆنی مه‌رگ” ڕاپۆرتی ئه‌نجامی جه‌نایه‌تی مانگی گه‌لاوێژی گه‌یانده خومه‌ینی، فتوای كوشتاری كۆمۆنیستهكانیشیان له لایه‌ن خومهینییهوه پێدرا و به‌م جۆره كه‌وتنه گیانی ئینسانه ئازادی خوازه‌كان و كه‌سانێك كه دڵیان بۆ ئامانجه به‌رزه‌كانی ڕزگاری مرۆفی چه‌وساوه و سته‌ملێكراو لێیده‌دا. له ڕۆژانی ڕه‌شی نیوه‌ی ئه‌وه‌ڵی مانگی خه‌رمانان دابوو كه هه‌زاران به‌ندكراوی خه‌باتكار و خۆڕاگر ئێعدام كران به‌ڵام بۆ ساتێكیش پشتیان له ئارمانه ئیسانییهكانی خۆیان نه‌كرد و به وڵامی “نا” به پرسیاری كۆنه‌په‌رستان، زاڵ بوونی ئیراده‌ی خۆیان به‌سه‌ر هێزی سه‌ركوتی دوژمن نیشان دا.
له ڕۆژانی ئه‌وه‌ڵی مانگی خه‌رمانانی ساڵی ١٣٥٨ دابوو كه خه‌ڵخاڵی كۆنه‌په‌رست و جه‌نایه‌تكاری تینوو به خوێن، به فه‌رمانی خومه‌ینی كه نه‌فره‌تێكی قووڵی له خۆڕاگریی خه‌ڵكی كوردستان له به‌رابه‌ر كۆنه‌په‌رستانی ئیسلامی له دڵی دا بوو، كه‌وته گیانی ئینسانی شۆڕشگێڕ و خه‌باتكاری كوردستان و مه‌یدانه‌كانی ئیعدام له شاره‌كانی پاوه، سنه، مه‌ریوان، سه‌قز، مه‌هاباد و بانه، به خوێنی ئه‌و ئازیزانه سوور بوو به‌ڵام تا دوایین ساته‌كانی ژیانیان، سه‌ریان له به‌رامبه‌ر كۆنه‌په‌رستانی تازه به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوو دانه‌خست. ڕۆژه‌كانی ٤ و ٩ و ١٣ی خه‌رمانان له مێژووی سیاسی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران دا، وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی سێ ڕووداوی گرینگه. له‌م ڕۆژانه‌دا بوو كه جه‌ریانی ئێمه سێ كه‌س له ڕێبه‌رانی به‌ناوبانگی خۆی واته، “فواد مسته‌فا سوڵتانی، سه‌دیق كه‌مانگه‌ر و غوڵام كه‌شاوه‌رز“ی له‌ده‌ست دا. ده‌ور و نه‌خشی ئه‌وان و پترله دوو هه‌زار و ٥٠٠ گیان به‌خت كردووی ناو ڕیزه‌كانمان، ژیاننامه‌ی سیاسیی ئه‌وانی كردووه‌ته به‌شێك له مێژووی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه. به پێویستی ده‌زانین كورته باسێك له‌سه‌ر ژیانی ئه‌و سێ پێشه‌نگه‌ی كاروانی گیان به‌خت كردوان به یادی هه‌موو ئه‌و ئازیزانه باس بكه‌ین.
شه‌وی ٤ی مانگی خه‌رمانانی ساڵی ١٣٦٨، هاوڕێ به‌همه‌ن جه‌وادی، ناسراو به غولام كه‌شاوه‌رز، سیمای خۆشه‌ویست و به‌ناوبانگی بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی ئێران، كه بۆ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕۆیشتبووه وڵاتی “قێبرێس” له شاری “لارناكا” كه‌وته به‌ر په‌لاماری بهكرێگیراوان و كۆنه‌په‌رستانی كۆماری ئیسلامی و دوای چه‌ند كاتژمیر به‌هۆی كاری بوونی برینه‌كه‌ی له نه‌خۆشخانه گیانی به‌خت كرد. هاوڕێ غوڵام كه‌شاوه‌رز له پێشڕه‌وانی خه‌باتی كۆمۆنیستی له ئێران بوو. وێڕای خه‌باتی به‌رده‌وام و خۆڕاگریی له سیاچاڵه‌كانی ڕژیمی په‌هله‌وی و چێشتنی ئازاری جه‌سته‌یی و ڕووحی زۆر، به‌رده‌وام له ڕێزی پێشه‌وه‌ی خه‌باتی كۆمۆنیستی ئێران هه‌نگاوی هه‌ڵێناوه. هاوڕێ غوڵام كه‌شاوه‌رز سیمای خۆڕاگری له زیندانه‌كانی ڕژیمی شاه و له یه‌كه‌مین كادره‌كانی ئیتحادی مۆبارزانی كۆمۆنیست، و یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران بوو كه له كاتی چالاكی له ناو حیزبی كۆمۆنیست به‌رپرسایه‌تیی جۆراوجۆری له‌وانه ئه‌ندامی كۆمیته ناوه‌ندی حیزبی گرته ئه‌ستۆ. هاوڕێ غوڵام هه‌ر له ساڵه‌كانی پێش شۆڕشی ٥٧ ڕووی كردبووه خه‌باتی سیاسی و له ڕاپه‌ڕینی مانگی ڕێبه‌ندان و دواتر له دژی كۆماری ئیسلامی و له هه‌موو بوواره‌كانی دیكه‌ی خه‌باتدا، چالاك و بووێرانه هه‌نگاوی هه‌ڵێناوه. هاوڕێ غوڵام كه‌شاوه‌رز له پڕۆسه‌ی پڕ له ئاڵووگۆڕی ژیانی سیاسیی له ناو حیزبی كۆمۆنیستی ئێران تا كاتی گیان به‌خت كردنی، هه‌میشه كه‌سێكی بیرمه‌ند و خاوه‌ن هه‌ڵوێستێكی به‌هێز بوو. هاوڕێ غوڵام به وه‌ئه‌ستۆ گرتنی ڕێبه‌ری ئۆرگانه سه‌ره‌كیه‌كانی حیزب له‌وانه ئه‌ندامبوون له كۆمیته سازماندهی ته‌شكیلاتی شاره‌كانی ئێران، كۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزب، كۆمیته‌ی ڕادیۆ ده‌نگی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و به‌رپرسی ڕێكخراوی فێدراسیۆنی شۆڕای په‌نابه‌رانی ئێرانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزب، ده‌ور و نه‌خشێكی گرینگی له بوار فیكری و سیاسی و ڕێكخراوه‌یی هه‌بوو. هاوڕێ غوڵام له هه‌موو ژیانی سیاسیی خۆیدا، خه‌باتكارێكی پاك و په‌یگیر بوو له دژی سیسته‌می پڕ له سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری و به‌رده‌وام خوازیاری وه‌دی هاتنی دونیایه‌كی به‌رابه‌ر و بێ سته‌م و هه‌ڵاواردان بوو و سادقانه هه‌وڵی بۆ ده‌دا و هه‌ر له‌م ڕێگه‌یه‌شدا گیانی ئازیزی به‌خت كرد.
٩ی مانگی خه‌رمانانی ساڵی ١٣٥٨ هاوڕێ فواد مسته‌فا سوڵتانی یه‌كێك له ڕێبه‌ران و دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵه، سیمای ناسراو و خۆشه‌ویستی بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی ئێران، ڕێبه‌ری خۆشه‌ویستی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، له شه‌ڕێكی نابه‌رابه‌ردا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هیزه‌كانی كۆماری ئیسلامی له ئاوایی “به‌ستام” له مه‌سیری ڕێگای نێوان سه‌قز ـــ مه‌ریوان، دڵه گه‌وره‌كه‌ی له لێدان كه‌وت. چالاكیی كۆمه‌ڵایه‌تیی فواد به ڕێبه‌ری كردنی ناڕه‌زایه‌تیی به‌ندكراوانی سیاسی له زیندانه‌كانی ڕژیم ده‌ستیپێكرد. ئه‌گه‌ر پێشتر ته‌نیا ڕێبه‌ر و ڕێكخه‌ری خه‌باتی نهێنی بوو، له‌م ڕێكه‌وته‌وه به‌ره‌و ئه‌ولا، تواناییه‌كانی له بوواری ڕێبه‌ری و خه‌باتی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕۆژ له دوای ڕۆژ په‌ره‌ی سه‌ند. كۆمه‌ڵه وه‌ك ڕێكخراوێكی كۆمۆنیستی كه كاك فواد و هاوڕێیانی ٩ ساڵ پێشتر دایانمه‌زراندبوو، له‌گه‌ڵ ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی ئێران له دژی ڕژیمی شا، عه‌له‌نی بۆوه و ده‌ستی به چالاكیی پڕباری ته‌شكیلاتی كرد. ناوی فواد مسته‌فا سوڵتانی و كۆمه‌ڵه، له ڕێبه‌ریی خه‌باتی ده‌ورانی ڕاپه‌ڕینی ساڵی ٥٧ی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له شاری سنه و پێكهاتنی شوڕای شار، له كۆچی مێژوویی مه‌ریوان، له ڕێكخستنی یه‌كیه‌تی جووتیاران، له ڕێپێوانی به‌رینی جه‌ماوه‌ری له سنه‌وه بۆ مه‌ریوان، له پێكهاتنی ئه‌وه‌ڵین ده‌سته‌ی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه، له جه‌معیه‌ته دیمۆكراتیكه‌كان كه له زۆربهبی شاره‌كانی كوردستان پێكهاتبوون و له ڕێكخستنی موقاومه‌تی چه‌كداری له به‌رامبه‌ر هێرشی ڕژیم بۆسه‌ر كوردستان، دره‌وشایه‌وه. له‌گه‌ڵ هێرشی كۆماری ئیسلامی بۆسه‌ر كوردستان له مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ١٣٥٨، كاك فواد ده‌ستی دایه ڕێكخستنی موقاومه‌تی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و له ڕۆژی ٩ی خه‌رمانانی ئه‌وساڵه‌ش بوو كه له شه‌ڕێكی نابه‌رابه‌ردا له‌گه‌ڵ داگیركه‌رانی ڕژیمی ئیسلامی گیانی به‌خت كرد. فواد كۆمۆنیستێكی ماندوو نه‌ناس بوو كه له ڕێگای ڕزگاری چینی كرێكار و جه‌ماوه‌ری سته‌ملێكراو لێبڕاوانه خه‌باتی ده‌كرد. به‌ڵام به‌داخه‌وه پارێزه‌رانی جه‌هل و خورافه‌ی سه‌رمایه ده‌رفه‌تیان پێنه‌دا تا ده‌ستڕه‌نجی هه‌وڵی خۆی و یارانی له پێكهێنانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران‌دا كه ساڵیانێكی زۆر بوو هه‌وڵی بۆ ده‌دا و یه‌كێك بوو له ئامانجه به‌رزه‌كانی، به چاوی خۆی ببینێت.
كاتژمێر ٢ی نیوه‌شه‌وی ١٣ی خه‌رمانانی ساڵی ١٣٦٨، هاوڕێ سه‌دیق كه‌مانگه‌ر ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه، له هه‌وڵێكی جه‌نایه‌تكارانه‌دا له لایه‌ن خائین و به‌كرێگیراوێكی كۆماری ئیسلامی هێرشی كرایه سه‌ری و گیانی به‌خت كرد.
سه‌دیق كه‌مانگه‌ر سیمای دره‌وشاوه و خه‌باتكاری بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی، یه‌كێك له به‌ناوبانگترین و خۆشه‌ویست ترین ڕێبه‌رانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك و بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی كوردستان، ئاژیتاتۆر و وته‌بێژی ناودار و كادری دامه‌زرێنه‌ری حیزبی كۆمۆنیستی ئێران بوو. زیاتر له ٤ ده‌یه، هاوڕێ سه‌دیق ئارمانی كۆمۆنیسم و خه‌بات له ڕێگای ڕزگاری چینی كرێكاری كردبووه ئامانجی هه‌موو ژیانی و پاشان ئه‌و ئامانجه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌باتی كۆمۆنیستی و شۆڕشگێڕانه تێكه‌ڵاو كرد. خه‌باتی ڕێكخراو و نهێنی له ئه‌وه‌ڵین مانگه‌كانی دامه‌زرانی كۆمه‌ڵه، ڕێبه‌ری كردنی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵك له دژی حكوومه‌تی پاشایه‌تی، ڕێبه‌ر و وته‌بێژی باڵی ڕادیكاڵ و شۆڕشگێڕانه له به‌رامبه‌ر كۆنه‌په‌رستانی مه‌حه‌لی و ئایینی له جنووبی كوردستان، زمانی ڕه‌سا و ئاگرینی خه‌ڵك له دژی ڕژیمی تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوو له جه‌ره‌یانی نه‌ورۆزی خوێناوی سنه و ڕێبه‌ری شوڕای ئینقلابیی ئه‌مشاره، هیدایه‌ت كردنی شه‌ڕی ئینقلابی له كوردستان وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌كی نیزامی، سه‌رپه‌رشتی و به‌ڕێوه‌بردنی ڕادیۆ ده‌نگی شۆڕشی ئێران، نووسه‌ر و وته‌بێژی به‌هێزی ڕادیۆ كۆمه‌ڵه، به‌شداری له چالاكیی جۆراوجۆری سیاسی و ته‌شكیلاتی وه‌ك ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و كۆمه‌ڵه. بێ گۆمان، ته‌نیا گۆشه‌یه‌كه له كارنامه‌ی سیاسیی و پڕباری هاوڕێ سه‌دیق كه‌مانگه‌ر.
وێڕای به‌ڵێنیی درێژه‌ی ڕێگای ئه‌م ئازیزانه هه‌تا وه‌دی هاتنی ئامانجه به‌رزه‌كانیان، یادی گیانبه‌ختكردووانی مانگی خه‌رمانان و سه‌رجه‌م گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ڕزگاری كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان له سته‌می سیسته‌می سه‌رمایه‌داری، ڕێزلێده‌گرین. به ئۆمێدی ئه‌و ڕۆژهیكه جه‌نایه‌تكارانی كۆماری ئیسلامی له دادگای هه‌ڵبژێراوی چه‌وساوه‌كانی ئێران موحاكمه بكرێن و هه‌موو جه‌نایه‌تی نهێنی و ئاشكرایان بخرێته ڕوو و سزای كرده‌وه دژه مرۆییه‌كانیان وه‌رگرن.