ڕۆژی هه‌ینی ٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، بنه‌ماڵه و كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی سنه، مه‌راسمێكیان به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “زانیار ئه‌ڵڵامورادی” له گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی به‌ڕێوه برد.
“زانیار ئه‌ڵڵامورادی” ڕۆژی ٢٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شاری سنه، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی له پێناو ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌ختكرد. ڕۆژی هه‌ینی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هه‌میشه زیندووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و شاره، له‌سه‌ر مه‌زاری زانیار كۆبوونه‌وه و وێڕای ڕێزگرتن له یادی ئه‌و هه‌میشه زیندووه، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.