ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، مه‌راسمی یادكردنه‌وه‌ی دوو گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی ژینا به ناوه‌كانی “ئه‌میرحسێن به‌ساتی نیا” له كرماشان و “بامشاد سوله‌یمانخانی” له ئیلام به به‌شداری بنه‌ماڵه‌ی و خه‌ڵكی ئازادیخواز به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ئه‌میرحسێن به‌ساتی نیا”، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هه‌میشه زیندووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی كرماشان له‌سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت. “ئه‌میرحسێن به‌ساتی نیا”ی ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ، له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له شاری كرماشان به فیشه‌كی جه‌نگی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌ختكرد. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی “بامشاد سوله‌یمانخانی” له ئیلام، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه و یادیان به‌رز نرخاند. “بامشاد سوله‌یمانخانی” خوێندكاری ته‌مه‌ن ٢١ ساڵی خه‌ڵكی ئاودانانی ئیلام، سه‌ره‌تای مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ به شێوه‌یه‌كی گوماناوی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه كوژرا.