ڕۆژی شه‌ممه ٤ی گه‌ڵاوێژ، ئێرانیانی ئازادیخواز له گۆتنبێرگی سوید و فڕانكفۆرتی ئاڵمان دژ به سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئێرانیانی ئازادیخوازی به‌شدار له‌و چالاكییانه ڕێزیان له یادی كاك حه‌مید مورادی، گیانبه‌ختكردووی ڕێبازی سه‌وزی ژینگه گرتوو و به وتنه‌وه‌ی دروشم دژ به كۆماری ئیسلامی، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ئێعدامی به‌ندكراوانی سیاسی نیشان داوه و خوازیاری هه‌ڵه‌وه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.