کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گەمارۆی نوێی دەوڵەتی کانادا لە سەر ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

گەمارۆی نوێی دەوڵەتی کانادا بۆ سەر ڕژیمی کۆماری ئیسلامی 1

بە پێی ڕاگەیاندنی فەرمی دەوڵەتی کانەدا، لە چوارچێوەی هەڵوێستی تایبەتی ئەو وڵاتە دژ بە جەنایەتەکانی کۆماری ئیسلامی، ٩ بەرپرسی ئەو ڕژیمە گەمارۆ خراوەتە سەریان.

بەپێی دوایین گەمارۆکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر بەرپرسانی ڕژیم، هەموو داراییەکانیان لە وڵاتی کەنادا بە گشتی دەستی بەسەردا دەگیردرێت، قەدەغە دەخرێتە سەر هەموو مامەڵە داراییەکانیان و هەروەها ئیزنی گەشتی ئەو وڵاتەیان نییە. بە وتەی بەرپرسانی کانادا، ئەم کردەوە بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی جەنایەتەکانی ڕژیم ئەنجام دراوە و لە ڕۆژانی ڕابردوودا، چەندین گەمارۆی نوێ بەسەر بەرپرسانی ڕژیمدا دەسەپێندرێت.