ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، ڕێكخراوه‌ی بێهداشتی جیهانی له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند كه له سه‌رتای ساڵی نوێ زایینییه‌وه تا ئێستا، لانیكه‌م ٤٠٠ كه‌س له غه‌ززه به هۆی نه‌بوونی خواردنی پێویست گیانیان له ده‌ستداوه.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه، ١١٣ كه‌س له ئه‌م ئاماره منداڵان بوون و ڕۆژانه ڕێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی خه‌ڵكی غه‌ززه به هۆی برسیه‌تی و نه‌خۆشییه‌وه به‌رزتر ده‌بێته‌وه. به وته‌ی ڕێكخراوه‌ی جیهانی بێهداشت، منداڵان و به‌ساڵاچووان زیاتر له كه‌سانی دیكه له ئه‌م بارودۆخه‌دا تووشی نه‌خۆشی ده‌بن و پێویسته كه ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و دوو چینه بۆ شوێنیكی ئه‌من یان له ڕێگه‌ی ساز كردنی كه‌مپ، پارێزراو بن. هه‌روه‌ها ئه‌و ڕێكخراوه جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه به ئامانج گرتنی كه‌مپی ئاواره‌كانی غه‌ززه له لایه‌ن ڕژیمی ئیسرائیله‌وه، بن پێكردنی ئاشكرای مافی مرۆڤه و پێویسته ئه‌و ئاگر به‌سته‌ی كه واژۆ كراوه له لایه‌ن حه‌ماس و ئیسرائیله‌وه پێشێل نه‌كرێت.
