ڕۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی ٢٤ و ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، شه‌ش كرێكار له شاره‌كانی كه‌لات، ئیلام، قه‌لعه گه‌نج و شیراز به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو بوون و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوانه دا، چوار كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و دوو كرێكار بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی داڕمانی مه‌عده‌ن له شارستانی كه‌لاتی سه‌ر به پارێزگای گوڵستان، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ست داوه و دوو كرێكار بریندار بوون. له شاری ئیلام، كرێكارێك به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كه‌پسوولی گاز گیانی له‌ده‌ست داوه و كرێكارێكی ئه‌فغانستانی له شارستانی قه‌لعه گه‌نج، له كاتی كاركردن له نێو بیرێكی ئاودا به‌هۆی گازگرتوویی گیانی به‌خت كردووه. هه‌روه‌ها له شاری شیراز، كرێكارێكی شاغڵ له كارگه‌ی چیمه‌نتۆ به‌هۆی گیركردن له نێو ئامێری به‌رهه‌مهێنانی سیمان گیانی له‌ده‌ست داوه.