سه‌رۆكی ڕێكخراوی پاراستنی ژینگه‌ی ئێران ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی خه‌رمانان ڕایگه‌یاند: ٣ ملیارد و ٢٠٠ ملیۆن كه‌س له جیهان كێشه‌ی كه‌م ئاویان هه‌یه.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، لێكۆڵینه‌وه‌كانی ڕێكخراوه جیهانییه‌كان ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن كه تا ساڵی ٢٠٥٠ی زاینی دا ڕێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی كێشه‌ی كه‌م ئاوی ده‌بن به پێنج ملیارد كه‌س ئه‌گات و ئه‌و پێنج ملیارد كه‌سه له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا ته‌نیا یه‌ك مانگ دهسڕهسییان به ئاو ئه‌بێت. به‌پێی ئاماری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ساڵانه ٧ ملیۆن كه‌س به‌هۆی پیسی سرووشتی یان ده‌ستكردی كه‌ش و هه‌وا گیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن.