ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی مانگی به‌فرانبار، به هۆی بارینی بارانی به‌خۆڕ و هاتنی سێڵاو له شارستانی “خوسف”ی سه‌ر به ئۆستانی خۆراسانی جنووبی، ١٥ كرێكاری مه‌عده‌ن تووشی ڕووداو بوون و گیریان خوارد.
به وته‌ی به‌رپرسانی ئیداری ئه‌و ئۆستانه، به هۆی بارینی بارانێكی زۆر له ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا مینی بووسی كرێكارانی مه‌عده‌نی زێڕی “كۆدكان”ی له ٣٦ كیلۆمتری شاری بیرجه‌ند، تووشی له نێو سێڵاو گیریخوارد، به‌ڵام به یارمه‌تی هێزه‌كانی فریاكه‌وتن تا كاتژێر ٩ی شه‌وی ڕابردوو له نێو سێڵاوه‌كه ڕزگار كران.