کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیرخوادنی كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له‌ سنووری سه‌قز و گیانبه‌ختكردنی كۆڵبه‌رێك له‌ بانه

گیرخوادنی كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له‌ سنووری سه‌قز و گیانبه‌ختكردنی كۆڵبه‌رێك

به‌یانی شه‌ممه‌ ٨ی به‌فرانباری ١٤٠٣، كۆڵبه‌رێك به‌ ناوی “ئێدریس نادری” به‌هۆی سه‌رمابردوویی له‌ سنووری بانه گیانی له‌ده‌ست دا و كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له‌ سنووری باسامی سه‌قز له‌ نێو به‌فر و به‌سته‌ڵه‌ك دا گیریان خوارد.

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی قوڵه‌ستێری بانه به‌ هۆی سه‌رمابردوویی له‌ سنووری حه‌وت تاشی بانه گیانی له‌ده‌ست داوه و‌ ته‌رمه‌كه‌ی به‌ یارمه‌تی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ و هێزه‌كانی ڕێكخراوی مانگی سوور بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لاحه‌دین گوازراوه‌ته‌وه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له‌ سنووری باسامی سه‌قز له‌ نێو سه‌رما و كڕیوه‌ی به‌فردا گیریان خواردووه‌، به‌ڵام پاش چه‌ند كاتژمێر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی مانگی سووره‌وه‌ ڕزگار كراون.