کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

گیان لە دەست دان و بریندار بوونی 5 کرێکار

مرگ و مصدومیت ۵ کارگر در سایه فقدان ایمنی کار

رۆژی یەکشەممە 9ی مانگی جۆزەردان، 5 کرێکار لە شارەکانی مەشهەد، ساوە و کەرج تووشی رووداوی شوێنی کار هاتن و 2 کرێکار گیانیان لە دەست داو 3 کەسیش بە سەختی بریندار بوون.

لە رووداوێک دا لە ساوە، کرێکارێکی بیناسازی لە کاتی کار لە بینایەکی نیوەکارە بو هۆی بەربوونەوە لە داربەستەوە گیانی لە دەست دا. لە رووداوێکی دیکە لە مەشهەد بە هۆی بەربوونەوەی تیرئاسن بە سەر دوو کرێکار دا، یەکیان گیانی لەدست دەداو ئەوی دیکەشیان بە سەختی بریندار دەبێت. هەروەها لە کەرجیش 2 کرێکاری بیناسازی لە کاتی کار  بە سەختی بریندار بوون. هۆکاری سەرکی رووداوەکانی شوێنی کار نەبوونی کەرەستەی ئیمەنی و نائەمنی شوێنی کارە کە بەرپرسی سەرەکی هەموو ئەم رووداوانە خاوەنانی کار و دەوڵەتن.