کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

گیان لە دەست دان و بریندار بوونی 10 کرێکار لە شارە جۆراوجۆرەکان

رۆژی چوارشەممە 26ی مانگی جۆزەردان، بە هۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار 10 کرێکار لە شارەکانی ئیسفەهان، ئابەیک، رەشت و تەبەس توشی رووداو هاتن و 8 کریکار بریندار بوون و 2 کەسیش گیانیان لە دەست دا.

کرێکارێکی چاڵهەڵکەنی خەڵکی ئەفغانستان، لە کاتی کار لە بینایەکی نیوەکارە دا بە هۆی گازگرتوویی لە ناو چاڵێکی دە میتری دا، لە ئیسفەهان گیانی لە دەست دا. لە رووداوێکی دیکە لە رێگەی ئاسنی شاری “ئابەیک” کرێکارێک لە کاتی کار، كه‌وته‌ به‌ر قەتار و گیانی لە دەست دا. لە رەشتیش کرێکارێکی بیناسازی 50 ساڵ تەمەن لە کاتی کار بە هۆی بەربوونەوە لە سەربانی بینایەکی نیوە کارە بریندار بوو و گەیندرایە نەخۆشخانە. هەروەها لە رووداوێکی دیکە لە تەبەس بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە مەعدەنێکی بەردی خەڵووز 7 کرێکار تووشی سووتان هاتن و گەیندرانە نەخۆشخانەی ئەو شارە.