کرێکارێکی تەمەن 42 ساڵی خەڵکی ئاوایی “هەڵۆ” و دانیشتوی شاری بانە، بە ناوی “عەزیز عەزیزپەنا”، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی خه‌رمانان،به هۆی به‌ربوونه‌وه بۆ ناو چاڵی ئاو گیانی له ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و كرێكاره لە کاتی هەڵ کەندنی چاڵئاو (بیر)، بە هۆی ڕوخانی بیرەکە بە داخەوە گیانی لەدەست داوە. جێگای ئاماژەیه كه ڕۆژانه چه‌ندین كرێكار له ئێران به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداوی كار ده‌بن و گیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن یان خۆ بریندار ده‌بن.