کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیان لە دەست‌دان و بریندار بوونی ٦ کەس بە هۆی رووداوی کار

گیان لە دەست‌دان و بریندار بوونی ٦ کەس بە هۆی رووداوی کار 2

بە هۆی ڕووداوی کار  و نەبوونی سڵامەتی شوێنی کار لە شارەکانی شوشتەر، مەشهەد و ئیسفەهان سێ کەس گیانیان لە دەسدا و سێ کەسی‌تریش بریندار بوون.

بە پێی ڕاگەیاندنەکان، دوو کرێکار ڕۆژی هەینی کە بە هۆی تەقینەوەی پاڵاوگەی پارس‌پترۆی شوشتەر بریندار بوون، لە نەخۆشخانەی تاڵەقانی ئەهواز گیانیان لە دەست‌دا، هه‌روه‌ها لە تەقینەوەی ئەو پالاوگە ٧ کرێکار بریندار بوون، کە سێ کەسیان لەو ڕۆژەدا ڕەوانەی نەخۆشخانەی تاڵەقانی لە ئەهواز کران و چوار برینداری دیکە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شوشتەر چارەسەر کران. هەروها کرێکارێک لە پرۆژەی هێڵی سێی قەتاری شاری مەشهەد تووشی ڕووداوی کار بوو و گیانی لەدەست دا، ئەم ڕووداوە لە ڕۆژی هەینی ڕوویداوە کە بە کەوتنەخوارەوەی پارچەیەک بتۆن ئەم کرێکارە گیانی لە دەستداوە.

هەروا بە وتەی ڕاگەیاندنەکان، ڕۆژی شەممە ٢٨ی ڕەزبەر  لە شارۆچکەی پیشەسازی مورچە خورت لە ئیسفەهان، ئاگر لە کورەی پیشەسازیی مسی قائیم کەوتەوە و لە ئەنجامدا سێ کرێکار بریندار بوون کە بۆ ناوەندە پزیشکییەکان گواستراونەتەوە.