رۆژی شەممە 19ی مانگی پووشپەڕ، سێ کرێکار لە شارەکانی “عەسەلوویە”، “پۆلدۆختەر” و زەرقان تووشی رووداوی شوێنی کار هاتن و لە ئاکام دا دوو کرێکار گیانیان لە دەست داو و کرێکارێکیش بریندار بوو.
لە رووداوێک دا لە عەسەلوویە، کرێکارێکی 35 ساڵەی بیناسازی بە هۆی بەربوونەوە لە قاتی شەشەمی بینایەکی نیوەکارە گیانی لە دەست دا. لە شاری “پۆلدۆختەر”یش کرێکارێک لە دووکانێکی پەنچەرگیری بە هۆی تەقینەوەی دەسگای پۆمپی با، تووشی سووتان هات و گەیندرایە نهخۆشخانە. هەروەها لە زەرقانیش کرێکارێکی 47 ساڵە لە کاتی چاک کردنەوەی کوولێر، بە هۆی بەربوونەوە لە باڵکۆنی تەبەقەی چواری ماڵێکەوە، گیانی لە دەست دا.