کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

گیان لەدەست دانی 5 کرێکار لە شارە جۆراوجۆرەکان

جانباختن 5 کارگر در شهرهای مختلف1

رۆژی پێنجشەممە 14ی مانگی گەلاوێژ، بە هۆی نائەمنی شوێنی کار، 5 کرێکار لە شارەکانی عەجەب شێر، تاران و ئەردەکان گیانیان لە دەست دا.

لە عەجەب شێر، لە کارخانەی “فولاد”ی ئەو شارە، دوو کرێکار بە هۆی هەڵپژانی موادی تواوە تووشی سووتان هاتن و دواتر گیانیان لە دەست دا. لە رووداوێکی دیکە لە تاران دوو کرێکاری بە ڕەچەڵەک خەڵکی ئەفغانستان لە پڕۆژەیەکی بیناسازی بە هۆی بەر بوونەوە لە بەرزایی گیانیان لە دەست دا. هەروەها کرێکارێکی 20 ساڵەی خەڵکی ئەردەکان لە کاتی کار بە هۆی بەربوونەوە لە قاتی چواری بینایەک گیانی لە دەست دا. گیان لە دەست رۆژانەی کرێکاران لە شوێنی کار، نیشاندەری نائەمنی شوێنی کار و چاوچنۆکی خاوەنانی کار و کەمتەرخەمی و بایەخنەدانی بەرپرسان بە ژیانی کرێکارانە.