ڕۆژی دووشەممە 30ی مانگی خاکەلێوە، 13 کرێکار لە شارەکانی تاران، ڕەشت و ئەراک تووشی ڕووداوی شوێنی کار هاتن و 8 کرێکار گیانیان لە دەست دا و 5 کەسیش بریندار بوون.
لە ڕووداوی یەکەم، بۆ هۆی ئاگرکەتنەوە لە کارگەیەکی موبل سازی لە پەردیسی تاران، 6 کرێکار گیانیان لە دەست دا و 5 کەسیش بریندار بوون. لە ڕووداوی دووهەم لە ڕەشت کرێکارێکی بیناسازی بە هۆی بەربوونەوە بۆ ناو چاڵی ئاسانسۆر گیانی لە دەست دا. لە ڕووداوێکی دیکە دا، کرێکارێکی بیناسازی 50 ساڵ تەمەن، لە تەبەقەی پێنجی بینایەکی نیوەکارە بەردەبێتەوەو گیانی لەدەست دا. نائەمن بوونی شوینی کار و بەکارنەبردنی کەرەستەی ئیمەنی سەرەکیترین هۆکاری ڕووداوەکانی شوێنی کارە. خاوەنانی کار و دەوڵەت بەرپرسیاری یەکەمن لەم ڕووداوانە.