کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

گیان لەدەستدان و بریندار بوونی سێ کرێکار لە خوزستان و تاران

مرگ و مصدومیت ۳ کارگر در خوزستان و تهران1

ڕۆژی پێنجشەممە 19ی مانگی خاکەلێوە، بە هۆکاری نائەمن بوونی شوێنی کار، لە شارەکانی ئەهواز، تاران و ئەندیمێشک تووشی ڕووداوی شوێنی کار هاتن. لەم ڕووداوانەدا 2 کرێکارا گیانیان لە دەست داو کرێکارێکیش بریندار بوو.

لە ڕووداوی یەکەم دا کرێکارێکی بیناسازی 25 ساڵ تەمەن، لە ئەهواز،  لە کاتی کار بەردبێتەوە ناو چاڵی ئاسانسۆر هەرلەوێ گیانی لەدەست دەدات. لە ڕووداوی دووهەم کرێکارێکی 21 ساڵ تەمەن لە بینایەکی نیوە کارە لە تاران،  لە ژووری حەسانەوە، بە هۆی ئاگر تێبەربوونی ژوورەکە، تووشی سووتان هاتوو و دوای ڕاگواستنی بۆ نەخۆشخانە بە هۆی قورسی برینەکانییەوە گیانی لە دەستدا. لە ڕووداوێکی دیکە دا کرێکارێکی 41 ساڵە لە ئەندیمێشک بە هۆی بەربوونەوە بۆ ناو چاڵێ سەدی مەخزەنی باڵاڕوود، بریندار بوو.