کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان لەدەستدان و برینداربوونی ٨ کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ

گیان لەدەستدان و برینداربوونی ٨ کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ 1

بەپێی هەواڵی گەییشتوو ڕۆژی چوارشەممە ٥ی گەلاوێژ، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە ڕێگای سەقز بۆ دیواندەرە ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٦ کەسی دیکەش بەسەختی بریندار بوون.

بەپێی ئەو هەواڵە، ئەو کارەساتە بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری سایپا لە ٢٥ کیلومەتری ڕێگای سەقز بۆ دیواندەرە ڕوویداوە و بریندارانی ڕووداوەكه‌ بۆ نەخۆشخانەی شەفا گوازراونەتەوە و تەرمی دوو کەسەکەی دیکە ڕادەستی ساردخانە کراوە.