کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گیان لەدەستدان و برینداربوونی ٦ کەس بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ

گیان لەدەستدان و برینداربوونی ٦ کەس بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ 3

شەوی پێنجشەممە ١٦ی پووشپەڕ، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری پراید و پژۆ لە جاددەی نێوان مەهاباد بۆ ورمێ لە نزیک سێ ڕییانی “حەیدەر ئاوا” دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش بەسەختی بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە تۆڕی میدیایی کۆمەڵە، بریندارانی ئەو ڕووداوە پاش چەند کاتژمێرێک بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری نەغەدە گوازراونەتەوە و هەر دوو شۆفێری ئۆتۆمبێلەکان دەستبەجێ بەهۆی سەختی برینەوەوە گیانیان لەدەستداوە. جێگای ئاماژەیە نائیستاندارد بوونی ئۆتۆمبێلی بەرهەم هاتووی ناوخۆی ئێران لە سەرەکی ترین هۆکارەکانی گیان لەدەستدانی قوربانیانی ئەو ڕووداوانە دادەنرێت.