کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گیان لەدەستدان و برینداربوونی حه‌وت هاووڵاتیی لە دوو ڕووداوی جیاوازدا

گیان لەدەستدان و برینداربوونی حه‌وت هاووڵاتیی لە دوو ڕووداوی جیاوازدا

بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە تۆڕی میدیایی کۆمەڵە، ڕۆژی شەممە بەهۆی کەوتنەخوارەوەیپاراگلایدرێکلە شاری مەریوان هاووڵاتییەک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بەسەختی برینداربوو و له‌ لایه‌كی دیكه‌وهلە جادەى سەرپێڵی زەهاو بۆ قەسرى شیرین به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری زانتیا و پژۆیەکى ٤٠٥ لە نزیک گوندى نەسراوا پاشا، کەسێک گیانى لەدەست دا و چوار کەسیش بریندار بوون.

بەپێی ئەو هەواڵە، له‌ ڕووداوه‌كه‌ی شاری مه‌ریوان ئەو دوو هاووڵاتییە کە بە مەبەستی بەسەر بردنی کاتێکی خۆش بەپاراگلایدرلە سەر کوێستانی ئەو ناوچەیە خۆیان هەڵداوەتە خوارەوە، بەهۆی خراپی کەش و هەوا و هاتنی با، کۆنتڕۆڵیان به‌سه‌رپاراگلایدره‌كه‌دانه‌ماوه‌ و لە ئاکامدا کەسێکیان گیانی لەدەستداوە و کەسەکەی دیکەش بەسەختی برینداربووە.