ڕۆژی شەممە ١ی گهڵاوێژ، لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی یارییە ئاگرینەکان لە شارۆچکەى خانەقین، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، تەرمی ئەو دوو کەسە ڕادەستی پزیشکی یاسایی کراوە و بریندارانی ڕووداوەکەش بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارۆچکەیە گوازراونەتەوە. جێگای ئاماژەیە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری کەوتنەوەی ئەو ڕووداوە بۆ ڕای گشتی ئاشکرا نەکراوە.