شەوی سێشەممە، ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٢، هاوژینی “تاهیرە سادقی”، ژنێکی تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی شاری مەلەکشایی، پەیوەندی بە دایک و باوکی ئەم ژنە لاوە گرتووە و ئاگاداری کردووەنەتەوە کە کچەکەیان بە خواردنی حەب کۆتاییی بە ژیانی خۆی هێناوە و کاتێک گەڕاوەتەوە ماڵ، کچەکەیان گیانی لەدەست داوە.
بەپێی زانیارییهكان، ئەو ژنە لاوە کاتژمێرێک پێش ئەم ڕووداوە لە ماڵی دایک و باوکی گەڕاوەتەوە ماڵی خۆیان، دوای مردنی شوێنەواری لێدان بە جەستە و بەتایبەت مل و شانییەوە دیار بووە و لەچکێک لە دەوری ملی بەسترابوو، هەروەها دەم و گوێشی خوێنی پێوە بووە. “تاهیره” پێشتر ناکۆکیی لەگەڵ هاوژینەکەی و بنەماڵەی هاوژینەکەی هەبووە و لەژێر گوشاردا بووە، تەنانەت چەندین جار لەلایەن ئەوانەوە لێی دراوە. شایانی باسە کە بنەماڵەی تاهیرە هیچ سکاڵایەکیان لەسەر هاوژینی کچەکەیان تۆمار نەکردووە و ڕایانگەیاندووە چاوەڕێی وەڵامی کۆتاییی پزیشکی دادوەرین و دوای وەڵامی پزیشکی دادوەری سکاڵا تۆمار دەکەن.