شەوی دووشەممە ٢٥ی مانگی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی “ئازاد ئیسماعیل پوور” تەمەن ٣٧ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەو شارە و لە نزیک گوندی “ئاڵۆتان” به هۆی بەربوونەوە لە شاخ گیانی لە دەست دا.
بە پێی هەواڵی کاناڵی کۆڵبەر-نیوز، “ئازاد ئیسماعیل پوور” خەڵکی گوندی کۆڵسەی سەر بە شاری سەردەشت کە خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە، له ئاكامی ئهو بهربوونهوهدا بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەست داوە.