بە پێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی یهكشهممه ١٢ی خهرمانان، “عەباس مەردانی” کەسایەتی خۆشناو و پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە لە شاری مەریوان بە هۆکاری نەخۆشی گیانی لە دەست دا.
کاک عەباس کە بۆ ماوەی ساڵانێک لە ریزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە خەباتی دەکرد بە هۆی دەست تەنگی و هەژاری بنەماڵەكهی، بە ناچار گەرایەوە بۆ مەریوان. پاش گەرانەوەی بۆ مەریوان، کاک عەباس وەفادار بە کۆمەڵە و ئامانجەکانی بوو و کاری بۆ دەکرد، بهوهۆیهوه بوو بە کەسایەتیێکی خۆشناو و جێگای متمانەی خهڵك لە مەریوان. بە گیان لەدەستدانی كاك عهباس، غەم و پەژارەێکی زۆری بۆ خەڵکی مهریوان و بە تایبەت ئەوانەی لە نزیکەوە دەیانناسی بهجێما. ئێمەش لەلایەن خۆمانەوە پرسە و هاوخەمی خۆمان بە بنەماڵە و دۆستانی کاک عەباس بە تایبەت هاوژینی بەرێزیان پەروانە خانم و جگەرگۆشەکانی کاک بورهان و کاک عێرفان و هایدە خانم رادەگەینێین و دڵنیاین یادی کاک عەباس تا گەیشتن بە ئاواتە ئینسانیەکانی زیندوو دەمێنێت.
