کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان لەدەستدانی ٥ کەس بەهۆی بۆردوومانی ئاسمانی دەوڵەتی تورکیە

گیان لەدەستدانی ٥ کەس بەهۆی بۆردوومانی ئاسمانی دەوڵەتی تورکیە 3

درۆنەکانی سوپای تورکیە دوانیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی پووشپەڕ، ئۆتۆمبێلێکیان لە سنوری ئوستانی نەینەوا لە شارۆچکەی تەلەعفەر بۆردوومان کرد و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا.

بەوتەی بەرپرسێکی ئەمنی عێراق، هێرشەکە کاتژمێر ٢ و ٣٠ خولەکی دوانیوەڕۆ لە گوندیدیجلەیسەربە شارۆچکەی تەلەعفەر ئەنجام دراوە و هێندێک لە میدیاکانی هەرێمی کوردستانیش ئاماژە بە گیانبەختکردنی ٥ گەریلای پەکەکە لە ئاکامی ئەو بۆردوومانەدا دەکەن.