فڕۆکە جه‌نگییه‌كانی حکومەتی سوورییه بۆردوومانی بازاڕێکی کراوەی شاری “ئیدلب”یان کرد و لەئەنجامدا لانیکەم ١١ کەسی سیڤیل کوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوون.
بەگوتەی چالاکوانانی ئۆپۆزیسیۆن لە ئیدلب؛ هێرشەکە ڕۆژی شه‌ممه ٥ی مانگی گه‌لاوێژ، لەلایەن فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانیی سوورییه ئەنجامدراوە و جگه له قوربانیی بوونی هاووڵاتییان، خه‌ساری زۆریش به بینا و ماڵه‌كان گه‌یشتووه. شایانی باسه، لەماوەی چەند هەفتەی رابروودا، ناوچەی “ئەریحا” لە ئیدلب بە بەردەوامی لەلایەن ئه‌رته‌شی سوورییه‌وە دەکرێتە ئامانج. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، “ئەریحا” دوایین ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی هێزە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سوورییه‌یە.