کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیان لەدەستدانی منداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە هۆی لێدانی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی

گیان لەدەستدانی منداڵێکی تەمەن 17 ساڵ بە هۆی لێدانی هێزەکانی کۆماری

بە پێی ڕاپۆرتەکان، “ئۆمید قانونی” تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی شارستانی خانسار، ١ رۆژ پاش دەستبەسەرکرانی بە هۆی توندوتیژی و لێدانی هێزەکانی ڕژیم گیانی لەدەستدا.

ئەو گەنجە رۆژی دووشەممە ١٣ی ڕەزبەر لە بەرامبەر ماڵی باوکییەکەی لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە بە بێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر کرابوو. ناوبراو هاوکات لەگەڵ دەستبەسەرکرانییەکەیدا، رووبەرووی لێدانێکی قورس و پاشان بۆ یەکێک لە گرتووخانە کۆماری ئیسلامی گواستراوەتەوە. دواتر لە رۆژی داهاتوویدا، سەرەڕای پێداگری باوکی بۆ دەرمانی کورەکەی، هێزەکان بایەخیان نەداوە و ئەو گەنجەیان ڕەوانەی بنکە قەزاییەکانی کردووە. سەرئەنجام “ئۆمید قانونی” لە نێو بینای دادگای خانساردا بە هۆی سەختی برینەکانی و خوێنرێژی دەروونی، گیانی لەدەستدا. شایانی باسە کە بنەمالە و ئاشنایانی ئەو هاووڵاتییە بە مەبەستی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر ئەو گرتووخانە کە ناوبراو ڕاگیرابوو، کۆبوونەوە و داوای وڵامدانەوە و سزای ئەنجامدەرانی ئەو جینایەتە بوون.